ههرێم: بڵاوکردنەوەی دیمەنی تێکشاندنی درۆنەکان لە ئاسمان یان پیشاندانی پاشماوەکانیان قەدەغەیە
فهرمانگهی میدیاو زانیاریی سهربه حكومهتی ههرێم له راگهیهندراوێكدا چهند رێنماییهك بڵاودهكاتهوهو هۆشداری دهداته دهزكانی راگهیاندن كه وێنەگرتن یان بڵاوکردنەوەی دیمەنی تێکشاندنی درۆنەکان لە ئاسمان یان پیشاندانی پاشماوەکانیان قەدەغەیە.
فهرمانگهی میدیاو زانیاریی دهشڵێت، دەرخستنی شوێنە بەئامانجگیراوەکان یان وێنەگرتنی دامەزراوە سیادی و ئەمنییەکان دەستبەجێ دوای ڕوداوەکان قەدەغەیە.
هێمای بۆ ئهوهش دهكات كه هەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن پابەندی ئەم ڕێنماییانە نەبێت یان بە شێوازێکی ناپیشەیی ڕوماڵی هەواڵەکانی شەڕ و پەلامارەکان بکات، دەستبەجێ لە لایەن دژەتیرۆری کوردستانـەوە ڕوبەڕوی لێپیچینەوە و سزای یاسایی دەبێتەوە و رێكارهكانیش توند دهبن کە دەگاتە کێشانەوەی مۆڵەتی کارکردن یان داخستنی هەمیشەیی.
دهقی راگهیهندراوهكه:
ڕاگەیەندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن
بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنی و هەستیارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت و لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیریی هەرێم، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەم ڕێنمایی و هۆشدارییە کۆتاییانە ئاراستەی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن (ناوخۆیی و بیانی) دەکات:
یەکەم: بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە زانیاری و نهێنییەکی سەربازی کە خزمەت بە نەیارانی کوردستان بکات و زیان بە ئاسایشی هەرێم بگەیەنێت، بە هەمو شێوەیەک قەدەغەیە.
دوەم: وێنەگرتن یان بڵاوکردنەوەی دیمەنی تێکشاندنی درۆنەکان لە ئاسماندا یان پیشاندانی پاشماوەکانیان قەدەغەیە، چونکە زانیاریی تەکنیکی و مەیدانیی هەستیار دەدات بە دوژمن.
سێیەم: دەرخستنی شوێنە بەئامانجگیراوەکان یان وێنەگرتنی دامەزراوە سیادی و ئەمنییەکان دەستبەجێ دوای ڕوداوەکان قەدەغەیە.
چوارەم: هۆشداری دەدەین کە هەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن پابەندی ئەم ڕێنماییانە نەبێت یان بە شێوازێکی ناپیشەیی ڕوماڵی هەواڵەکانی شەڕ و پەلامارەکان بکات، دەستبەجێ لە لایەن دژەتیرۆری کوردستانـەوە ڕوبەڕوی لێپیچینەوە و سزای یاسایی دەبێتەوە.
پێنجەم: بەرامبەر سەرپێچیکاران، ڕێکاری یاسایی و کارگێڕیی توند دەگیرێتە بەر، کە دەگاتە کێشانەوەی مۆڵەتی کارکردن یان داخستنی هەمیشەیی، بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە ١٣ی ئاداری ٢٠٢٦.
داوا لە سەرجەم میدیاکاران دەکەین، بەرژەوەندییە باڵاکان لەبەرچاو بگرن و بەوپەڕی بەرپرسیارەتییەوە مامەڵە بکەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
