هۆشداریەک لە وه‌زاره‌تی ناوخۆ وە بۆ چێشتخانه و شوێنه گشتیه‌كان
ئەمڕۆ پێنجشەممە ،وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێكارەکانی بۆ چاودێریكردنی پابه‌ندبونی چێشتخانه‌كان به ڕێساكانی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ڕاگه‌یاند.
عه‌قید عه‌باس به‌هادلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق "وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ستیكردوه به جێبه‌جێكردنی گه‌شته مه‌یدانییه چڕه‌كان كه سه‌رجه‌م چێشتخانه و كافێ و شوێنه‌كانی پێشكه‌شكردنی خواردن و خواردنه‌وه‌كانی له‌خۆگرتوه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تیان نییه، وه‌ك به‌شێك له ڕێكاره‌كانی ڕێكخستنی ده‌وام له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا".
ڕونیشیكرده‌وه، "هه‌مو چێشتخانه‌كان پابه‌ندن به داخستنی له ڕۆژدا له مانگی پیرۆزدا، جگه له چێشتخانه ڕێگه‌پێدراو و مۆڵه‌تپێدراوه‌كان به‌پێی ڕێسا و مه‌رجه تایبه‌ته‌كان كه ڕێز له پیرۆزی مانگه‌كه ده‌گرن، جگه له‌وانه‌ش حاڵه‌تی تایبه‌ت هه‌یه بۆ گه‌شتیاران و ئه‌وانه‌ی بیانوی شه‌رعییان هه‌یه، به‌مه‌رجێك پێشكه‌شكردنی خواردن به شێوه‌یه‌ك ڕێكبخرێت كه پێچه‌وانه‌ی پیرۆزی مانگی ره‌مه‌زان نه‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "مه‌فره‌زه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕۆڵی خۆیان به ته‌واوی جێبه‌جێده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاوانی ڕێكخراو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌كانی كۆنترۆڵی بازرگانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵێكی یه‌كگرتو و به‌رده‌وامدا بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌رپێچیكاران به درێژایی مانگی پیرۆز".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق باسی له‌وه‌كردوه، "رێكاره یاساییه‌كان بۆ هه‌ر كه‌سێك ده‌گونجێت كه سه‌رپێچی ڕێنماییه‌كان و ڕێساكان و یاسا كارپێكراوه‌كان بكات، رێستۆرانته‌كانی سه‌رپێچیكار ده‌ستبه‌جێ داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیان غه‌رامه ده‌كرێن، له ئه‌گه‌ری دوباره‌بونه‌وه‌ی سه‌رپێچی و كردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كه به‌بێ مۆڵه‌ت، ڕێوشوێنی یاسایی دیكه ده‌گیرێته‌به‌ر به تۆماركردنی سكاڵای تاوانكاری و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ڕێڕه‌وی خۆی له دژی سه‌رپێچیكاران ده‌گرێته‌به‌ر".
