هۆشیار زێباری: بڕیاری مامۆستایانی سلێمانی تایبەت بە کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەیان دروست و بەرپرسیارانەیە
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، بڕیاری مامۆستایانی سلێمانی تایبەت بە کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەیان دروست و بەرپرسیارانەیە و پەیامەکەیان گیشتوەتە هەمو لایەک. دەشڵێت، "بڕیارەكەی ئەمڕۆی مامۆستایانی سلێمانی، هەوڵی هەندێک نوێنەری پۆپۆلیستی هەڵدەوەشێنتەوە".
هۆشیار زێباری، ئەمشەو لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ مامۆستایانی سلێمانی بڕیاری ئەوەیان دا کە کۆتایی بە مانگرتنە بەردەوامەکەیان بهێنن، کە ئەوەش بڕیارێکی دروست و بەرپرسیارانەیە، هەروەها سەلمێنەری ئەوەیە کە پەیامەکەیان گەیشتوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی مامۆستایانی سلێمانی، هەوڵی هەندێک نوێنەری پۆپۆلیستی هەڵدەوەشێنتەوە کە ئامانجیان تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە".
ئەوە لە كاتێكدایە هۆشیار زێباری، 9ی ئەم مانگە لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، "ئەو مانگرتنهی کە لەم دواییانەدا لە سلێمانی ڕێکخرا، زۆر بەسیاسی کراوە".
