هیندستان پێشنیاری لابردنی باج لەسەر کاڵا ئەمریکییەکان دەکات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رايگەیاند کە هیندستان پێشنیاری کردبوو باجەکانی لەسەر کەلوپەلی ئەمریکی بۆ سفر کەم بکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ترەمپ لە ڕێگەی"تروس سۆشیاڵ"ەوە وتی: "ئێستا پێشنیاریان کردووە باجەکانیان بۆ سفر کەمبکەنەوە، بەڵام زۆر درەنگ بووە دەبوو ساڵانێک لەمەوبەر ئەوەیان بکردایە".
تا ئێستا باڵیۆزخانەی هیندستان لە واشنتۆن وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپی نەداوەتەوە، کە دوای جێبەجێکردنی بڕیارێک هات کە کۆی گشتی باج تا 50% لەسەر کاڵای هیندستان بسەپێنێت.
واشنتۆن پاساوی ئەم بڕیارەی هێنایەوە بە ئاماژەدان بە زیادبوونی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا لەلایەن هیندستانەوە، کە پشکی لە بازاڕی وزەی هیندستان لە ساڵی 2022ەوە لە کەمتر لە 1% بۆ 42% زیادیکردووە، ئەمە جگە لە شکستی پێنج خولی دانوستانە بازرگانییەکان کە هیچ ئەنجامێکی نەبووە، سەرەڕای ئەوەی نیودەلهی چاوەڕوانی دەکرد کە باجەکان بۆ 15% سنووردار بکرێن.
