هێرشى چەکداری کرایە سەر هێزەکانی هەسەدە
ئەمڕۆ یەکشەمە ، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق له ده‌وروبه‌ری روباری فورات هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر هێزه‌كاننان، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌و گروپه‌ی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا سه‌رقاڵی قاچاغچێتی بون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردە، كاتژمێر 9:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزەکانمان کە لە کەناری ڕوباری فورات، لە نزیک پردی ئەلئەشارە لە شارۆچکەی دەرناج لە ڕۆژهەڵاتی لادێی دێرەزور جێگیر بون، کەوتنە بەر هێرشی ڕاستەوخۆی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق، هێرشەکە لە کاتێکدا ڕویداوە کە گروپه‌كانی سه‌ر به دیشمه‌ق سه‌رقاڵی قاچاغچێتی بون بۆ ئه‌ودیوی ڕوباره‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هێزەکانمان دەستیان کردوە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی مەیدانی پێویست بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێرشەکە، پێشهاتەکان لە کاتی ئامادەکردنی ئەم بەیاننامەیەدا هێشتا بەردەوامن".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "ئێمە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، پابەندبونمان بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکانمان دوپاتدەکەینەوە، جەخت لەسەر بەرپرسیارێتی تەواوی حکومەتی دیمەشق دەکەینەوە بۆ ئەم ئامانجکردنە و بۆ ئەو توخمانەی کە داپۆشینی ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاغچێتی دابین دەکەن کە سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدەن".
