هێڵی ئاسمانی ماهان ئێری ئێرانی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەستپێدەکاتەوە
هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەستپێدەکاتەوە و راگەیاندنی فرۆکەخانەش ئاشکرای دەکات:" لە ئەمڕۆوە هەفتانە لەکاتی خۆیدا گەشتەکان ئەنجامدەدرێن ".
دانا محەمەد لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە میدیای یەکێتی راگەیاند:" بەپێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن (هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر)ەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوەبوو لە ئەمڕۆوە گەشتەکانیان دەستپێدەکەنەوە".
" دوای وەستانی بەهۆی ئاڵۆزییە ئەمنییەکانەوە لە ئەمڕۆوە واتە 18ی7ی2025 گەشتە ئاسمانیەکانیانی (تاران-سلێمانی-تاران) دەستپێدەکەنەوە و بەپێی خشتەیەک لە کاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت"، دانا محەمەد وایوت.
لە ماوەی جەنگی 12 رۆژەی ئیسرائیل و ئێران لە رۆژی 13ی6ی2025وە، ئاسمانی ناوچەکە بە رووی فرۆکە شارستانییەکان داخران، دوای ئاگربەستیش عیراق و بەشێک لە وڵاتان ئاسمانی وڵاتەکەیان کردەوە، بەڵام ئێران درەنگتر ئاسمانیی گەشتە ئاسمانییەکانی ئاسایی کردەوە و ئەمڕۆش گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێکردەوە".
