هەرێم رونكردنهوهیهك لهبارهی راگرتنی موچهی بهشێك له خانەنشینانی سەربازی بڵاودەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابوری لهبارهی خەرجنەکردنی موچەی مانگی شوباتی بەشێک لە خانەنشینانی سەربازی لە سنوری پارێزگای سلێمانی رایگهیاند، ئەو خانەنشینانە کە ناویان لە لیستی موچەدا نیه ژمارەیان لە 801 کەسە و کەمئەندامی سەنگەرن کە پێشتر لەسەر هێزەکانی 70 موچەیان بۆ خەرج کراوە، لەچوارچێوەی بڕیاری گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی سەربازی بەهۆی تەواونەبون و پەسەندنەکردنی دۆسیەکانیان نەتوانراوە داخڵی لیستی موچە بکرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابوری ئهمڕۆ پێنجشهممه له راگهیهندراوێكدا سەبارەت بە خەرجنەکردنی موچەی مانگی شوباتی بەشێک لە خانەنشینانی سەربازیی لە سنوری پارێزگای سلێمانی رایگهیاند، "زیادکردنی ناوی فەرمانبەر یان خانەنشین یان هەر موچەخۆرێک لە لیستی موچەی مانگانە پەیوەندی بەوەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمەوە نییە، بەڵکو ئەو ڕێکارە پەیوەستە بەوەزارەت و یەکە ژمێریاریەکانی دەرەوەی وەزارەتی داراییەوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەو خانەنشینانە کە ناویان لە لیستی موچەی مانگی شوبات نییە ژمارەیان لە 801 کەسە و کەمئەندامی سەنگەرن کە پێشتر لەسەر هێزەکانی 70 موچەیان بۆ خەرجکراوە، لەچوارچێوەی بڕیاری گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی سەربازیی لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی، بەهۆی تەواونەبون و پەسەندنەکردنی دۆسیەکانیان نەتوانراوە لەمانگی شوباتدا داخڵی لیستی موچە بکرێنەوە، کاتێک لیستی موچە و دۆسیەکانیان گەیشتوەتە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە لە وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی شوبات لەبەغداد بووە.
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، لەکاتی وردبینی لە دۆسیەی ئەو خانەنشینانە دەرکەوتوە بەشێکی زۆریان (upn)یان نەبوە و بەشێکیشیان وارسن و مامەڵەی وارسیان بۆ نەکرابو، دوای ئەنجامدانی وردبینی لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە ( 750) خانەنشینیان دۆسیەکانیان پەسەندکراوە و لەلیستی موچەی مانگی ئازار لەسیستەمی پەیڕۆڵ داخڵ کراونەتەوە و موچەیان بۆ بەستراوەتەوە، هەر موچەخۆرێکیش (upn)ی نەبێت ناتوانرێت داخڵی سیستەمی پەیڕۆڵ بکرێت کە لە ئێستادا لیستی موچە بەو سیستەمە ئامادە دەکرێت.
ئهوهش هاتوه، سەبارەت بە شایستەی موچەی سەرجەم ئەو خانەنشینانەی کە لە چەند مانگی ڕابردو موچەکانیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە خەرج نەکراوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ دڵنیایی داوە کە ئەو موچانە وەک شایستەیەک دەمێنێتەوە تا کاتی پەسەندکردنی بودجە و دواتر هەموی بەسەریەکەوە خەرج دەکرێتەوە، لە بەرئەوەی لە ئێستادا بودجە پەسەند نەکراوە و مانگانە تەنها کار بەخەرجکردنی یەک لەسەر دوازدەی ساڵی ڕابردو دەکرێت.
