المطلع
عاجل

post-image

هەرێم... ڕۆژانە 195 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ كراوە ‏ ‏


21:57 كوردستان
2025-10-01
28098

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند ڕۆژانە 195 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ كراوە،باسی لەوەشکرد داوا لە حكومەتی فیدراڵ دەکەین هاوشێوەی دۆسیەی نەوت، دۆسیەی داهاتی نانەوتیش یەكلایی بكرێتەوە .
‏نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتیی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆك وەزیران قوباد تاڵەبانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ بووەوە.
‏لە بڕگەی یەكەمدا، لەلایەن ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ڕاپۆرتێكی تایبەت بە بارودۆخی داراییی نوێی هەرێم لە ڕووی داهات و خەرجییەكان بە زانیاری و ژمارەی ورد خرایەڕوو كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری ئامادەكرابوو، لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژەبەوەدرا كە دوای ڕێككەوتنی سێقۆڵیی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم، بارودۆخێكی داراییی نوێ لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ هاتووەتە ئاراوە كە پێویست بە پێداچوونەوە و خۆڕێكخستنەوە دەكات.
‏لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی خۆی بۆ بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە كە لە ڕۆژی 27ی ئەیلوولی 2025 ەوە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردن و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، بە تێكڕایی ڕۆژانە 195 هەزار بەرمیل نەوت، لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە، ڕادەستی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی سۆمۆ كراوە و لە بازاڕی جیهانی فرۆشراوە و داهاتەكەی گەڕاوەتەوە بۆ گەنجینەی فیدڕاڵ و هیوای خواست كە حكومەتی فیدڕاڵیش بەردەوام بێت لەسەر جێبەجێكردنی پابەندی خەرجكردنی مووچە و شایستەكانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئابی ساڵی 2025 و مانگەكانی تر، وەك ناوچەكانی دیكەی عێراق.
‏سەبارەت بە بابەتی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی، ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دووپاتكردنەوەی پابەندیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە هاوبەشی پێكردنی داهاتە نانەوتییەكان لەگەڵ وەزارەتی داراییی فیدراڵ، لە هەمانكاتدا جەخت دەكاتەوە لە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پشتبەستن بە هەردوو ماددەی 29 لە یاسای بەڕێوەبردنی داراییی فیدڕاڵی ژمارە 6 ساڵی 2019 و ماددەی 21/دووەم لە یاسای بودجەی فیدڕاڵ كە بە دەقی یاسایی ڕوون و ئاشكرا، بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتە نانەوتییەكان دیاری كردووە.
‏سەرەڕای جەختكردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر گرنگی ڕەچاوكردنی ئەوەی كە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەكی بۆ هەرێم خەرجنەكردووە بۆ خەرجییەكانی بەكاربردن و وەبەرهێنانی هەرێم سەرەڕای هەبوونی تەرخانكراوی پێویست لە ناو خشتەكانی یاسای بودجەی فیدڕاڵ كە ساڵانە زیاتر لە 4 ترلیۆن دینارە، بۆیە ناچار هەرێمی كوردستان لە داهاتی ناوخۆی خۆی، ئەم خەرجییانەی ئەنجام داوە لە دوای داشكاندنی مانگانەی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی، وردەكاریی خەرجی و داهاتی هەرێمیش بە شێوەیەكی زۆر ڕوون و ئاشكرا، لە چوارچێوەی تەرازووی پێداچوونەوە، مانگانە بۆ وەزارەتی داراییی فیدڕاڵ نێردراوە و لەلایەن دیوانی چاودێریی داراییی فیدڕاڵ و هەرێمیش لە سەرەتای ساڵی 2023 ەوە بە بەردەوامی وردبینی بۆ كراوە.
‏ئەنجومەنی وەزیران داواكارە لە حكومەتی فیدڕاڵ كە شاندی دانوستانكاری هەردوو حكومەت، لە ژێر سەرپەرشتی لیژنەی وەزاریی پێكهاتوو بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، بەردەوامی بە كۆبوونەوەكانیان بدەن بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی هاوبەش تا لە نزیكترین دەرفەتدا، هاوشێوەی دۆسیەی نەوت، دۆسیەی داهاتی نانەوتیش یەكلایی بكرێتەوە و ئیتر هیچ پاساو و بەربەستێك، نەكرێتە بیانوو بۆ كێشەی مووچە.
‏بڕگەی دووەم تایبەت بوو بە پێشنیارێكی وەزارەتی داد بۆ هەڵوەشاندنەوەی كاركردن بە بڕیارێكی پێشووی ئەنجومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن فەرسەت ئەحمەد، وەزیری داد خرایەڕوو و پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەی كرد، چونكە بڕگەكانی لەگەڵ یاسای نوێی فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە 1ی ساڵی 2021 ناگونجێت.
‏دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر هەڵوەشاندنەوەكە دا.
‏لە بڕگەی سێیەمدا، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، ڕاپۆرتێكی لەبارەی (ڕێبەری سەلامەتی) پێشكەش كرد كە ئامانجی ئەم ڕێبەرە پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ ئامادە كراوە.
‏ڕێبەری سەلامەتی؛ بریتییە لە كۆمەڵێك پێوەر و ڕێنمایی كە بە مەبەستی پاراستنی ژیان و سامانی هاونیشتمانییانی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی ژینگەیەكی سەلامەت و پارێزراو لە كۆمەڵگەدا دانراون و بەپێی ئەم ڕێبەرە پێویستە لە دروستكردنی باڵەخانە و كارگە و پڕۆژەی گەورە و بچووك ڕەچاوی مەرجەكانی سەلامەتی بكرێت.
‏ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە تیمی ئامادەكاری ڕێبەری سەلامەتی و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ، ڕێبەری سەلامەتی بە زۆرینەی دەنگ پەسەند كرد و دەسەڵاتیشی بە وەزیری ناوخۆ دا بۆ دەركردنی ڕێنماییی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبەجێكردنی ڕێبەری سەلامەتی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

2026-05-09 23:33 2853
قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

2026-05-09 22:40 4218
صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

2026-05-09 18:49 3685
اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

2026-05-09 16:01 3721
عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

2026-05-09 14:42 9885
شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

2026-05-08 17:36 8371
اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

2026-05-07 23:54 9968
الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

2026-05-07 22:47 9052
استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

2026-05-06 12:47 15842
نفي رسمي لقرار فرض عشرة آلاف دينار إضافية على أجور الكهرباء

نفي رسمي لقرار فرض عشرة آلاف دينار إضافية على أجور الكهرباء

2026-05-05 14:51 42801
ترامب: الحرب مع إيران قد تستمر ثلاثة أسابيع أخرى

ترامب: الحرب مع إيران قد تستمر ثلاثة أسابيع أخرى

2026-05-05 13:17 16427
الكشف عن تأهب عسكري إسرائيلي أمريكي لبدء جولة جديدة مع إيران

الكشف عن تأهب عسكري إسرائيلي أمريكي لبدء جولة جديدة مع إيران

2026-05-04 22:53 15824
البرلمان يعلن التصويت على الكابينة الوزارية الجديدة الأسبوع المقبل

البرلمان يعلن التصويت على الكابينة الوزارية الجديدة الأسبوع المقبل

2026-05-04 19:01 19811
السجن 6 سنوات لأربعة مدانين بالترويج لحزب البعث المحظور

السجن 6 سنوات لأربعة مدانين بالترويج لحزب البعث المحظور

2026-05-04 11:25 21435
عراقجي: سياسات نتنياهو كلفت واشنطن مليارات الدولارات ووضعت "أمريكا أخيرا"

عراقجي: سياسات نتنياهو كلفت واشنطن مليارات الدولارات ووضعت "أمريكا أخيرا"

2026-05-01 12:21 25611
السوداني يوجه رسالة في عيد العمال: دعم مستمر وتعزيز للدور المحوري

السوداني يوجه رسالة في عيد العمال: دعم مستمر وتعزيز للدور المحوري

2026-05-01 12:07 64798
في يومهم العالمي.. الزيدي يجدد التزام الحكومة بحماية العمال

في يومهم العالمي.. الزيدي يجدد التزام الحكومة بحماية العمال

2026-05-01 12:02 43170
صعود جديد للدولار في الأسواق العراقية مع افتتاح التداولات

صعود جديد للدولار في الأسواق العراقية مع افتتاح التداولات

2026-04-30 10:27 27378