هەزاران ئیسرائیلی خۆپیشاندانیان کرد وداوای گەڕاندنەوەی بارمتەکان و دەستلەکارکێشانەوەی نەتانیاهۆ و حکومەتەکەی دەکەن
هەزاران ئیسرائیلی لە تەلئەبیب خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای گەڕاندنەوەی بارمتەکان و لابردنی نەتانیاهۆ و حکومەتەکەی دەکەن، هێزه‌كانی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆقیشاندەران ئۆتۆمبێلی ڕشاندنی ئاو و گازی فرمێسك رێژیان به‌كارهێنا و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریشیان ده‌ستگیركرد.
بۆ یه‌كه‌مجار له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023 پۆلیسی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلی رشاندنی ئاو و گازی فرمێسك رێژیان به‌كارهێنا بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران كه زۆرینه‌یان كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه بون كه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیراون، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هێزه ئه‌منییه‌كان زیاتر له شه‌ش خۆپیشانده‌ریان ده‌ستگیركردوه.
، له خۆپیشاندانه‌كه‌دا هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان كردوه، خۆپیشانده‌ران چه‌ندین داواكاریان هه‌بو، له‌وانه‌ش پێویستیی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك بۆ ئازادكردنی ئه‌و بارمتانه‌ی له غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و دورخستنه‌وه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی بۆ ململانێی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین.
هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ته‌لئه‌بیب چه‌ندین خۆپیشاندان له ده‌وری هه‌مان دروشم له ژماره‌یه‌ك شاری دیكه‌ی ئیسرائیل به‌ڕێوه‌چوو.
