هەلیکۆپتەرێکی سەربازی سوپای تورکیا لە زاب بە ئامانج گیرا و کەوتەخوارەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی ھەواڵی فورات (ANF) ڕایگەیاند، هێزەکانی هەپەگە کە باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستانە لە ناوچەی شاخی بەهار لە زاپ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، هەلیکۆپتەرێکی سەربازی سوپای تورکیان خستەخوارەوە.
لەکاتێکدا ماوەی دوو مانگە، سوپای تورکیا لەشکرکێشی هێزەکانی چڕتڕ کردۆتەوە بۆ خاکی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆک و بەشی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر بە بیانووی ڕووبەڕووبونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان/پەکەکە، هەروەها لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی و ناوچەی دێرەلوک لە پارێزگای دهۆک بازگەی سەربازی داناوە و داوا لە خەڵکی ئەو ناوچانە دەکات ناسنامەکانیان ئاشکرا بکەن.
لەلایەکی ترەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ڕوونکردنەوە و ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ئەم کردەوە و لەشکرکێشی دوایی سوپا و هێزەکانی تورکیا بڵاونکردەوە، سەرەڕای بووە هۆی کوژران و ئاوارەبوونی دەیان گوند و شار لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە “پەکەکە هۆکاری هاتنی سوپای تورکیایە”.
كلمات مفتاحية
- هەپەگە
- پارتی کرێکارانی کوردستان
- سوپای تورکیا
- لەشکرکێشی تورکیا
- ڕێبەر ئەحمەد
- حکومەتی هەرێم
- ئامێدی
- کوردستان
