هەورە بروسکە و خۆڵبارین چەند پارێزگایەکی عێراق دەگرێتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی گشتی کەشناسی و چاودێری بومەلەرزەزانی پێشبینی بارانبارین و هاوکات لەگەڵ هەورە بروسکە لە 5 پارێزگا دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووە: "️پێکهاتەی هەورە کەڵەکەبووەکان کە ئێوارەی سێشەممە بە مانگە دەستکردەکان چاودێری دەکرێن، لە ئاسمانی شارەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوا و باکوری وڵات هەڵکەوتوون، ئاماژە بەوەشکراوە "پێشبینی باران بارینی ئەمشەو لەگەڵ هەورە بروسکە لە نەینەوا، هەولێر، کەرکوک و باکوری سەلاحەدین دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد : " بارانبارینی مامناوەند لە دهۆک دەبارێت ، لە کاتێکدا ئەگەری باران بارین لە بەیانی چوارشەممە درێژ دەبێتەوە بۆ سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ئێوارە و شەوی چوارشەممە لە هەندێک ناوچەی شارەکانی باشووری وڵات باران بارین دەبێت.
کەشناسی کەشناسی هۆشداری دەدات لە چالاکی چاوەڕوانکراوی بای سەرزەوی باشووری ڕۆژهەڵات لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوور و باکوری وڵات سبەینێ چوارشەممە و چالاکی لە شارەکانی دیالە و کەرکوک و سلێمانی و باکوری ڕۆژهەڵاتی بەغدا بەرز دەبێتەوە و چالاکی با لە شەودا کەم دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە ڕۆژی پێنجشەممە و چالاکیەکانی لە شارەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات چڕدەبێتەوە ئاماژەی بەوەشکرد : " چالاکی با دەبێتە هۆی شەپۆلی خۆڵبارین کە دەبێتە هۆی خراپبوونی بینین لە ناوچە جیاجیاکان بۆ 2-4 کیلۆمەتر .
