هەولێر.. زیاتر له هه‌شت هه‌زار ڤه‌یپ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌ناوبران
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستبەسەراگرتن و لەناوبردنی ڤەیپ جگەرەی ئەلیکتڕۆنی ،قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ولێر، لەناوبردنی زیاتر له هه‌شت هه‌زار ڤه‌یپ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی راگەیاند.
لە راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر هاتووە، له هەڵمەتێکدا زیاتر له هه‌شت هه‌زار ڤه‌یپ كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابو، له ناوبران، هه‌ڵمه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ڤه‌یپ و جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنیش به‌رده‌وام و چاوپۆشیش له هیچ كه‌سێك ناكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه، قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، "ڕێكاری پێویست به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرنه‌به‌ر كه هه‌وڵی فرۆشتنی ڤه‌یپ ده‌ده‌ن و به ڕێگای قاچاخ ده‌یهێننه ناو بازاڕه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر".
وتیشی، "وێڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ڤه‌یپ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌كان، هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ش داده‌خرێن كه ئه‌و جۆره مامه‌ڵانه ده‌كه‌ن، ئه‌وه بێجگه له سزادانی پێبژاردن به خاوه‌نی ئه‌و شوێنانه‌ی كه پابه‌ندی بڕیاره‌كه نه‌بون و سه‌رپێچییان كردوه".
دوا به‌دوای بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ڤه‌یپ و له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی، له ماوه‌ی ڕابردو زیاتر له 50 هه‌زار ڤه‌یپ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌سنوری سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و له‌ناو براون.
