هەولێر..لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زێده‌ڕۆی پێكهێنرا
یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یه‌كلایكردنه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی زه‌وی و زاری كشتوكاڵی و شاره‌وانی ئه‌نجامدرا.
پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و نه‌هێڵانی زێده‌ڕۆیی و سه‌رپێچی له سه‌ر موڵكی حكوومی، لیژنه‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی زه‌وی و زاری كشتوكاڵی و شاره‌وانی، كه به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان و به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری شاره‌وانی پێكهێنراوه، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشك خرایه سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ڕاسپاردنی لیژنه بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی گونجاو و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی و زاری موڵكی گشتیی و پۆلێنكردنی زه‌وییه‌كانی شاره‌وانی و كشتوكاڵی و نیشانكردنی حه‌ره‌می گوند له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، هه‌روه‌ها دووپات له ڕێگریكردن له زێده‌ڕۆیی و سه‌رپێچیه‌كان بۆ سه‌ر موڵكی گشتیی و هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌نانه‌ش كرایه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر ئه‌رز و موڵكی میری.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیار درا بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵا له سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دوو لیژنه‌ی تر پێكبهێنرێت و به‌وردی به‌دواداچوون بۆ پرسه‌كه بكات و له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو ڕاپۆرتی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه بخه‌نه ڕوو.
