هەڤاڵ ئەبو بەکر: هێشتا ئه‌گه‌ره‌كانی چه‌ند باره‌بونه‌وه‌ی ئه‌نفال و جینۆساید و زمانساید و په‌روه‌رده‌ساید نزیكن
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی ساڵیادی ئه‌نفاله‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا ئه‌گه‌ره‌كانی چه‌ند باره‌بونه‌وه‌ی ئه‌نفال و جینۆساید و زمانساید و په‌روه‌رده‌ساید نزیكن و ده‌شڵێت، "ده‌بێت ئه‌نفال وه‌كو خۆی بخوێنینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خۆمان وه‌ك خۆمان بنوسینه‌وه، ئازایانه هه‌ڵه‌كانمان دیاریبكه‌ین".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای 37 ساڵ؛ هێشتا ئه‌گه‌ره‌كانی چه‌ند باره‌بونه‌وه‌ی ئه‌نفال، جینۆساید، بایۆساید، ئیكۆساید، بونساید، زمانساید، په‌روه‌رده‌ساید، كلتورساید، مێژوساید، ژینگه‌ساید، ئێستاساید و ئاینده‌ساید وه‌ك ئه‌و ڕۆژانه نزیكن".
راشیگه‌یاندوه، "ده‌بێت ئه‌نفال وه‌كو خۆی بخوێنینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خۆمان وه‌ك خۆمان بنوسینه‌وه، ئازایانه هه‌ڵه‌كانمان دیاریبكه‌ین و دانبه‌هه‌ڵه‌كانی خۆشماندابنێین، گیانی لێبورده‌یی و قبوڵكردنی یه‌كتر به‌هێزبكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كانی چه‌ندباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌نفال؛ له به‌ینبه‌رین، شانازانه به‌زیندویی بمێنینه‌وه".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌شڵێت، "ده‌بێت ئه‌نفال له هاتوهاوار و ترس و تێك‌شكان و سڵه‌مینه‌وه و خۆلێده‌ركردن له به‌رپرسیارێتییه‌وه، بۆ خۆبه‌به‌رپرسزانین و ئیراده‌و یه‌كبون و هه‌ستانه‌وه، سوربون، شێرگیربون، بوێریی، به‌ره‌نگاربونه‌وه، مانه‌وه و به‌رده‌وامبون و گه‌شه‌كردن بگۆڕین".
