هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئیتیحادییە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسی و ناوچەییەكان بهێنێتە دەرەوە
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت: ئەركی هەردو حكومەتی هەرێم و ئیتیحادییە موچە لە ململانێ سیاسییەكان دوربخەنەوە و خوێندن ئامانجە نابێت ئه‌م ئامانجه بكه‌وێت یان شكست بهێنێت.
ئەمڕۆ شەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئیتیحادییە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسی و ناوچەییەكان بهێنێتە دەرەوە بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان وەك تەواوی فەرمانبەرانی دیكەی عێراق بەمافی خۆیان بگەن.
سەبارەت بە شكستهێنانی خوێندنی ئەمساڵ، وتیشی: خوێندن ئامانجە و شتەكانی دیكە ئامرازن بۆ گەیشتن بە ئامانجەكە، نابێت ئه‌م ئامانجه بكه‌وێت یان شكست بهێنێت، چونكه كه‌وتنی ساڵێك خوێندن كاره‌ساتی زۆر گه‌وره ده‌هێنێته كایه‌وه.
لەسەر چارەسەری كێشەكانی مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان پارێزگاری سلێمانی رونیكردەوە؛ ئومێد ده‌كه‌م كێشەكانی شایسته داراییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان، موچه و بودجه و دامه‌زراندنی وانه‌بێژان هاوته‌ریب چاره‌سه‌ر بكرێن و به‌ته‌نیشتییه‌وه پرۆسه‌ی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش ده‌ستپێبكاته‌وه.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەسەر سزادانی ئەو مامۆستایانەی نەگەڕاونەتەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كۆمه‌ڵێك رێكاری كارگێڕی بۆ ئەو كەسانەی لە كەرتی حكومەت دامەزراون و كار دەكەن هەیە كە پەیوەستە بە پابەندی و دەوامكردن، یاسا دیاری كردوه و په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تێك یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی یان شوێنێكی دیاریكراوەوە نییه، ئه‌وانه ده‌كه‌وێته سه‌ر لایه‌نه یاساییه‌كی و ئێمه تێكه‌ڵی نابین و ته‌نها جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
