هەڵبژاردنی بەغدا وەک پایتەختی ڕۆشنبیری لە جیهانی ئیسلامی‌دا بۆ ساڵی 2026
وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق هەڵبژاردنی بەغدای وەک پایتەختی ڕۆشنبیری لە جیهانی ئیسلامی‌دا بۆ ساڵی 2026 ڕاگەیاند، ئه‌وه‌ش له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی کۆنفرانسی وەزیرانی ڕۆشنبیری كه له سعودیه به‌ڕێوه‌چو.
وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق لە راگەیه‌ندراوێكدا بڵاوکردەوە، له‌میانی به‌ڕێوه‌چونی 13هەمین دانیشتنی کۆنفرانسی وەزیرانی ڕۆشنبیری لە جیهانی ئیسلامی‌دا، کە لە شاری جه‌ددە لە شانشینی سعودیە به‌ڕێوه‌چو، لە ڕۆژانی 12-13ی ئه‌م مانگه‌دا، بەغدا وەک پایتەختی ڕۆشنبیری لە جیهانی ئیسلامی‌دا بۆ ساڵی 2026 هەڵبژێردرا.
نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری لە کۆنفرانسەکەدا ڕایگه‌یاند، "وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و ئاسەوارەكان بە هاوکاری ڕێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و ڕۆشنبیری جیهانی ئیسلامی (ICESCO)، هەوڵێکی زۆری داوە بۆ بەدەستهێنانی ئەو باوەڕپێکردنە گرنگە، بۆ ئەوەی بەغدا بەشێک لە باجی کولتوریی خۆی وەربگرێت".
ئه‌وه‌شی وت، به‌غدا بەشداری لە مێژوی شارستانیەتی ئیسلامی‌دا کردوە و کاریگەرییەکەی به‌رده‌وامی هه‌یه، هەروەک چۆن شاری ئاشتی، زانست، فیکر، وەرگێڕان، پەروەردە، قوتابخانە و دروستکاری زانا، بیرمەندان، شاعیر و نوسەران بوە، بۆ چەندین سەدە و بەردەوامیشی هەیە.
