هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیمان لە یەکەم یاریی خۆیدا لە جامی ئاسیا بەرامبەر چین یەکسان بوو
هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیی تۆپی پێیمان بەشدارییەکەی لە پاڵەوانێتی جامی ئاسیای خوار ٢٣ ساڵ بە یەکسانبوونێکی بێ گۆڵ بەرامبەر هەڵبژاردەی چین دەستپێکرد، لەو یارییەی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕیاز-ی پایتەختی عەرەبستانی سعوودی، لە چوارچێوەی گەڕی یەکەمی ڕکابەرییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەڕێوەچوو.
هەڵبژاردەکەمان لە خولەکەکانی یارییەکەدا هەوڵیدا بگاتە گۆڵی هەڵبژاردەی چین، بەڵام نەبوونی لێدانی کۆتایی ڕێگر بوو لە تۆمارکردنی گۆڵ، بەوەش ڕووبەڕووبوونەوەکە بە دابەشکردنی خاڵەکان لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەدا کۆتایی هات لە یەکەم دەرکەوتنیاندا لەم پاڵەوانێتییە کیشوەرییەدا.
ئەم یارییە لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی کۆمەڵەی چوارەم بوو، کە لەگەڵ ئەواندا هەریەک لە هەڵبژاردەکانی ئوسترالیا و تایلەند لەخۆدەگرێت، کە تێیدا یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکە سەردەکەون بۆ قۆناغی هەشتەم (چارەکی کۆتایی).
هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیی وڵاتەکەمان هیواخوازە سوود لە یارییەکانی داهاتووی وەربگرێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر، کە چانسەکانی بۆ پەڕینەوە بەرەو قۆناغە پێشکەوتووەکانی پاڵەوانێتییەکە زیاتر بکات
