هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین نازناوی جامی کۆپا ئەمەریکای بەدەستهێنا
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین نازناوی جامی کۆپا ئەمەریکای بردەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی هەولێر، لەمیانەی یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمەریکا کە لە ویلایەتی مەیامی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین بە گۆلێک بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی کۆلۆمبیای بردەوە و نازناوی جامی کۆپا ئەمەریکای بۆ ساڵی 2024 بەدەستهێنا.
لاوتارا مارتینیز تاکە گۆلی ئەم یارییەی تۆمارکرد کە تێیدا لیۆنێل مێسی بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات.
پۆلیسی مەیانی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە کە "چەندین ڕووداو" پێش کردنەوەی دەرگاکانب یاریگاکە ڕوویانداوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "ئەم ڕووداوانە لەئەنجامی هەڵسوکەوتی بێزارکەری هاندەران بوون کە هەوڵیان دەدا بگەنە یاریگاکە و داوا لە هەمووان دەکەین ئارام بگرن و پابەندی ئەو یاسایانە بن کە لەلایەن ئەفسەرەکانمان و ستافەکەمانەوە لە یاریگای هارد ڕۆک دانراون".
