هەڵبژاردەی عێراق و سعوودیە یارییەکەی یەکلاکەرەوە لە جامی کەنداوی عەرەب ئەنجام دەدەن
یارییەکەی یەکلاکەرەوە ئەمڕۆ شەممه کاتژمێر پێنج و نیوی ئێواره له نێوان هەڵبژاردەی عێراق و سعودییه له یاریگەی نێودەوڵەتی جابر ئەلئەحمەد لە کوەیت له چوارچێوەی قۆناغی سێیەمی جامی کەنداوی عەرەبی بەڕێوەدەچێت.
هەردوو هەڵبژارده که دوو سەرکەوتنیان بەسەر هەڵبژاردەی یەمەن به گۆلێک به دەستهێنا و سعودیه به یەک گۆڵ بەرامبەر هەڵبژاردەی بەحرەین دۆڕا و هەڵبژاردەی عێراقیش به دوو گۆڵ بەرامبەر بەحرەین لە کۆمەڵەی دووەمی جامی کەنداوی عەرەبی دۆڕا.
هەڵبژاردەی سعودیە پێویستی بە یەکسانبوون یان بردنەوە هەیە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتیەکە، هەروەها لە ئەگەری بردنەوەی ب
یا یەکسانبوون بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق، هەڵبژاردەی سعودیه لە پلەی دووەمی کۆمەڵی دووەمی پاڵوەنێتیەکە دەبێت دوای هەڵبژاردەی بەحرەین کە لە پلەی یەکەم دایە.
لە حاڵەتی دۆڕاندندا، هەڵبژاردەی سعودیە پاڵەوانێتییەکە جێدەهێڵێت و هەڵبژاردەی عێراق لە دوای بەحرەین پلەی دووەم بەدەست دەهێنێت و بەرەو قۆناغی پێش کۆتایی سەردەکەوێت.
