هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی دامەزراندنی کۆلێژێکی ئەهلی لە بەغدا
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، نەعیم عەبودی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانێکی وەزاری دەرکرد کە بڕیار دەدات بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی دامەزراندنی کۆلێژی ئەهلی ئەلبانی لە پارێزگای بەغدا.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە، هاتووە: "وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، نەعیم عەبودی، فەرمانێکی وەزاری دەرکرد کە بڕیار دەدات بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی دامەزراندنی کۆلێژی ئەلبانی ئەهلی لە پارێزگای بەغدا".
زیادیشی کرد: "ئەوە لە دەقی فەرمانی وەزاریدا هاتووە، کە ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئاسایی خۆی ژمارە سی و هەشت لە بەرواری 23ی ئەیلولی 2025 بڕیاری دا بە ڕەزامەندی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی دامەزراندنی کۆلێژی ئەهلی ئەلبانی بەهۆی پێشێلکردنی مەرج و ڕێنماییەکانی ناو یاسای خوێندنی باڵای ئەهلی ژمارە (25)ی ساڵی 2016".
لە درێژەدا هاتووە کە "وەزیری خوێندنی باڵا لە بەرواری 17ی ئەیلولی 2025 ئاراستەی کردبوو بۆ بەرزکردنەوەی ڕاسپاردەیەک بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکە بە پشتبەستن بە حوکمەکانی ماددەی (38)ی هەمان یاسا، ئەمەش بەهۆی ئەو سەرپێچییە کارگێڕی و ئەکادیمییە گەورانەی کە لیژنە وەزارییە تایبەتمەندەکان تۆماریان کردووە و دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە کوالێتی پڕۆسەی خوێندن
