هەڵۆکانی عێراق لە باکووری سەلاحەدین گورزی کوشندە لەتیرۆر دەدەن
فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ئەمڕۆ هەینی هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا و پێگەکانی داعشیان کردە ئامانج لە ناوچەی مەسڵەحە لە قەزای بێجی لە باکووری پارێزگای سەڵاحەدین.
سه ڕچاوه یه کی ئه منی ڕایگه یاند، ئه و هه ڵمه ته ی له لایه ن فڕۆکه کانی ئێف 16ه وه ده ستیپێکرد، ئه نجامی وێرانکردنی حه شارگه و کۆگاکانی چه کداری ڕێکخراوه که ی لێکه وتۆته وه ، جگه له کوژرانی ژماره یه ک له سه ڕکرده دیاره کانی داعش که ماوه ی ئه و ناوچه یه وه ک باره گا بۆ ئۆپه ڕاسیۆنه تیرۆریستییه کانیان به کارهێنابوو.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان ئەنجامدراوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی ئامانجکردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی بێجی و بەدواداچوون بۆ پاشماوەکانی داعش لە ناوچەکانی دەوروبەری".
شایەنی باسە داعش لە مانگی ئایاری 2014 دەستی بەسەر قەزای بێجیدا گرت کە شوێنی گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی عێراقە، پێش ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە ئازاد بکرێت لە شەڕە توندەکاندا کە زیاتر لە ساڵێک بەردەوام بوو.
