وادەی پێشکەشکردن وەک کارمەندی دەنگدان تا ٥ی ئاب درێژ کرایەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕیاریدا ماوەی پێشکەشکردن بۆ کارمەندی دەنگدان تا ٥ی ئاب درێژ بکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە کۆمسیۆنەوە دەرچووە : "ئەنجومەن گفتوگۆی لەسەر یاداشتی نووسینگەی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردن بە ژمارە (رأ/١٥٩٠) لە ٣١/٧/٢٠٢٥ کردووە، بە ناونیشانی (درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردن وەک کارمەندی دەنگدان)
هەروەها هاتووە: "دوای گفتوگۆ لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران، ئەنجومەن بڕیاریدا:
یەکەم: درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردن بۆ کارکردن وەک کارمەندی دەنگدان تا ٥/٨/٢٠٢٥، بەپێی ئەوەی لە کۆنووسی لیژنەی ناوەندی بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی دەنگدان بە ژمارە (ل م ق/٢٧) لە ٣١/٧/٢٠٢٥ هاتووە، کە هاوپێچی یاداشتی نووسینگەی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنە بە ژمارە (رأ/١٥٩٠) لە ٣١/٧/٢٠٢٥.
دووەم: ڕاسپاردنی ئیدارەی هەڵبژاردن بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.
سێیەم: بڕیارەکە لە ماڵپەڕی ئەلیکترۆنیی کۆمسیۆندا بڵاودەکرێتەوە."
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە "بڕیارەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە کۆی دەنگ دەرچووە.

