واست...ئاسایشی نیشتمانی تۆمەتبارێك دەستگیردەكات كە هەڕەشە لە ئاشتی كۆمەڵایەتی كردووە
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە لە پارێزگای واست هەڕەشە لە ئاشتی كۆمەڵایەتی كردووە.
دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی موتەڵع کەوتووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای واست، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر توانیان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن كە لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەركەوتووە و هەڕەشە لە ئاشتی كۆمەڵایەتی كردووە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكراوە: تۆمەتبارەكە بانگەشەی ئەوەی كردووە كە سەركردایەتی بزووتنەوەیەكی "شۆڕشگێڕانە" دەكات كە ئامانج لێی وروژاندنی ئاژاوە و هاندانی نارەزایەتی شارستانیە.
رونیشیكردەوە: دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە بەپێی حوكمەكانی ماددەی(2/200) لە یاسای سزادان ئەنجامدراوە، لێدوانەكانی بەپێی پێویست تۆماركراون و ڕەوانەی لایەنە دادوەرییە پەیوەندیدارەكان كراوە بۆ ئەوەی ڕێكاری یاسایی بەرامبەری بگرنەبەر.
