واشنتۆن هۆشداری دەدات لە گەشتکردن بۆ 10 وڵات لەنێویاندا عێراق
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هۆشدارییه‌كی گه‌شتكردنی ئاستی چواری بڵاوكرده‌وه و گه‌شتكردن بۆ 21 وڵاتی جیهان قه‌ده‌غه ده‌كات، له‌نێویاندا چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی و له‌وانه‌ش عێراق هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هۆشداری گه‌شتكردن له "ئاستی یه‌كه‌م"ه‌وه تا "ئاستی چواره‌م" بڵاوده‌كاته‌وه، ڕونیشیكردوه‌ته‌وه كه "ئاستی چواره‌م" به واتای "گه‌شت مه‌كه".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، دیاریكردنی ئاستی هۆشداری په‌یوه‌سته به چه‌ند هۆكارێكه‌وه، له‌وانه بارودۆخی باو له‌و وڵاته‌ی كه باسی لێوه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها توانای سنورداری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته .
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌و وڵاتانه‌ی ناو لیسته‌كه‌دان "شوێنی مه‌ترسیدارن"، هاوڵاتییهكانیشی ئاگاداركرده‌وه كه مه‌ترسی گه‌شتكردنیان بۆ ئه‌وێ هه‌یه .
له لیسته‌كه‌دا و له‌نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی، عێراق، لوبنان، سوریا، لیبیا، سۆماڵ، سودان و یه‌مه‌ن هه‌یه، هه‌روه‌ها له لیسته‌كه‌دا ئه‌فغانستان، ئێران، مالی و باشوری سودان هه‌یه.
له ئاستی جیهانیدا، لیسته‌كه ئه‌م وڵاتانه‌ی له‌خۆگرتبو: ڕوسیا، ئۆكرانیا، بێلاڕوسیا، ڤه‌نزوێلا، كۆریای باكور، بۆرما، هایتی، بوركینا فاسۆ، كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست و كۆماری دیموكراتیی كۆنگۆ .
