المطلع
عاجل

post-image

وتاری ئاگرین لە نەجەف... قەبانچی پشتیوانی خۆی بۆ ئێران ڕادەگەیەنێت و هۆشداری دەداتە فەرەنسا و بەریتانیا


21:54 عێراق
2026-03-06
40758

سەدرەددین قەبانچی،پێشنوێژی هەینی نەجەف، ئەمڕۆ هەینی، هاوپەیمانی خۆی لەگەڵ ئێران لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوامی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕاگەیاند و ئامادەیی خۆی بۆ "مەرگ و شەهیدبوون" بۆ بەرگریکردن لە ئیسلام و شیعەگەری دووپاتکردەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، مەرجەعییەتی باڵای ئایینی لە نەجەف، بە وتەی ئەو، بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بڕیاری لەسەر پێویستی پشتیوانی ئێران داوە.
لە میانی وتاری هەینیدا لە نەجەف، قەبانچی ڕایگەیاند کە ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئێستا نوێنەرایەتی "جەنگێک لە دژی ئیسلام" دەکات، بە ئاماژەدان بە لێدوانەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا کە ڕایگەیاندووە "وڵاتێک پابەند بێت بە پێشبینییە ئیسلامییەکان ناتوانێت هێزێکی ئەتۆمی بێت". قەبانچی ئەم لێدوانەی بە دەرخستنی، لە ڕوانگەی خۆیەوە، سروشتی ڕاستەقینەی ململانێکە زانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا گرەو لەسەر شەڕێکی کورت دەکات کە تەنها چەند هەفتەیەک بخایەنێت، لەکاتێکدا ئێران- وەک خۆی دەڵێت- ئامادەکاری شەڕێکی درێژخایەن دەکات کە دەتوانێت بۆ دەیان ساڵ بەردەوام بێت. دووپاتیشی کردەوە، ئەوەی ناوی لێنا "جیهانی خۆبەزلزان"، ڕووبەڕووی گەلێکی دڵسۆز دەبێتەوە کە لە مردن ناترسن و شەهیدبوون بە بەشێک لە ئیمانی خۆیان دەزانن.
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، قەبانچی هەڵوێستی ئیسپانیای بەرز نرخاند دوای بڕیارەکەی بۆ دەرکردنی فڕۆکە سووتەمەنیەکان، هاوکات پەیامێکی هۆشداری ئاراستەی فەرەنسا و بەریتانیا کرد، کە بە وتەی خۆی بنکەکانیان خستۆتە خزمەتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە، هۆشداریشیدا لەوەی کە بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکەدا دەکرێت بەر ئاگری گەلی عێراقدا بکەوێت.
پێشنوێژی هەینی نەجەف ئاماژەی بەوەدا کە جیهانی موسڵمانان وەک خۆی دەڵێت، درکیان بە سروشتی شەڕەکە کردووە، پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی گەلی عێراقیش دەربڕی کە ئامادەیی خۆیان بۆ وەستانەوە لەگەڵ گەلی ئێران نیشانداوە.
هەروەها دووپاتی کردەوە کە مەرجەعییەتی باڵای ئایینی لە نەجەف داوای هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی ئێران کرد و لە دوایین بەیاننامەیدا ڕەخنەی لەو شتە گرت کە بە بڕیاری یەکلایەنە بۆ هەڵگیرسانی شەڕ وەسف کردووە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دەستێوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی هەڵکشانی شەڕ.
قەبانچی لە کۆتایی وتارەکەیدا بە دووپات کردنەوەی هاوتەریبی خۆی لەگەڵ ئێران لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا ڕایگەیاند کە بەرگریکردن لە ئیسلام و شیعەگەرایی پێویستی بە ئامادەیی قوربانیدان هەیە، هەروەها ئامادەیی خۆی بۆ "مەرگ و شەهیدبوون" لەم شەڕەدا ڕاگەیاند.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 19:29 1013
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 2213
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 3332
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 2714
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 3461
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 4241
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 3154
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 4304
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 3876
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 4425
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 4429
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 4477
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 5144
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4168
تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

2026-11-07 00:23 5895
الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

2026-11-06 22:53 8054
بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

2026-11-06 22:51 5932
مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

2026-11-06 19:21 7105