ورمێ... چوار كەس كەوتنە ژێر هەرەسی بەفرەوە
ئەمڕۆ شەممە، حەمید مەحبوبی بەڕێوەبەری مانگی سوری پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایگەیاند، لە گوندی ئاڵواتانی میرئاوای نێوان شاری نێڵاس و سەردەش، چوار كەس كەوتونەتە ژێر هەرەسی بەفرەوە و بەهۆیەوە یەكێكیان گیانی لەدەستداوە و سیانەكەی دیكەش بێ سەروشوێنن.
مەحبوبی ، بە میدیای فەرمی ئێرانی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بە ناوەندی کۆنترۆڵ و هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکە ڕاگەیەندرا. بەهۆی بەفربارین لە ناوچەی ئاڵواتانی لە شاری میراباد، چوار کەس بێسەروشوێن بون
ئاماژەی بەوەشكرد، دەستبەجێ تیمەکانی بنکەی فریاگوزاری مانگی سوری نێلاس ڕەوانەی شوێنی ڕوداوەکە کران لە دوری 40 کیلۆمەتر بوە لە ڕێگەی سەرەكی نێلاس- سەردەشت و تاكو ئێستا کەسێک گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری مانگی سوری ورمێ وتیشی، "گەڕان بەدوای سێ کەسی دیکەش کە بێسەروشوێنن بەردەوامە"، بەبێ ئەوەی ناسنامەكەیان ئاشكرابكات.
