وزارەتی کارەبا :نزیکەی 4 ملیۆن هاووڵاتی هەرێم کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، نزیکەی 4 ملیۆن هاووڵاتی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و زیاتر لە 115 هەزار شوێنی بازرگانی ئێستا لەڕێی پڕۆژەی ڕووناکیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە ،ئاماژەی بەوەشکرد ئەمەش زیاترە لە 50%ی دانیشتووان.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پرۆژه‌ی روناكی، هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته یه‌كه‌مین پارێزگا له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه كاره‌بای 24 كاتژمێری هه‌بێت له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی ڕوناكیه‌وه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌م فراوانبونه‌ی ئه‌مڕۆ، هاوڵاتییان له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌ندی شاره‌كانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، دهۆك، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌ستییان ده‌گات به كاره‌بای 24 كاتژمێری و زوتر له پلانی داڕێژڕاو".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، زیاتر له 3,200 مۆلیده‌ی گازوایل له گه‌ڕه‌كه‌كان كوژێنراونه‌ته‌وه، تا كۆتایی ساڵی 2026یش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پلانی دایه زیاتر له 7,000 موه‌لیده بكوژێنێته‌وه.
