وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له هه‌رێم درێژكرده‌وه كه له ئێران ده‌خوێنن
به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم، ئه‌و خوێندكارانه‌ی له زانكۆكانی ئێران ده‌خوێنن، ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو 15ی نیسان درێژكرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بەهۆى بەردەوامی بارودۆخی شەڕ و ناسەقامگیری ناوچەکەو لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، وه‌زیری خوێندنی باڵا سێ بڕیاری له‌وباره‌یه‌وه ده‌ركردون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه بڕیاره‌كان به‌مشێوه‌یه‌ن:
1.درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە 28/3/2026 تاوه‌كو 15/4/2026.
2.لە دوای ئەم بەروارە، وەزارەت جارێکى تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیار و ڕێنمایی گونجاو دەردەکات.
3.ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان نابێت.
