وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم له‌باره‌ی "هه‌ژماری من" دوایین هۆشداری ده‌دات
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌مو ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی كه تا ئێستا فۆڕمی هه‌ژماری منیان پڕنه‌كردوه‌ته‌وه پێویسته به‌زوترین كات فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه و چیتر دابه‌شكردنی به‌شێوه‌ی پێشتر نامێنێت و ده‌بێته ئه‌لیكرۆنی.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له نوسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی گشتی وه‌زاره‌ته‌كانی كردوه، رایگه‌یاندوه، "ئاگاداری سه‌رجه‌م یه‌كه ژمێریاییه‌كان پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ده‌كه‌ینه‌وه كه له 20ی 1ی 2026 به‌دواوه دابه‌شكردنی ته‌نها به‌شێوه‌ی دیجیتاڵی و له‌چوارچێوه‌ی هه‌ژماری من ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هه‌مو ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی كه تا ئێستا فۆڕمی هه‌ژماری منیان پڕنه‌كردوه‌ته‌وه پێویسته به‌زوترین كات فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌مو ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی كه فۆڕمیان پڕكردوه‌ته‌وه و ئاگاداریان پێگه‌یشتوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانیان پێویسته سه‌ردانی ئه‌و بانكانه بكه‌ن كه داوایان لێكراوه سه‌ردانی بكه‌ن".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌كردوه، تائێستا پێنج هه‌زار و 750 فه‌رمانبه‌ر خۆیان له پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" تۆمارنه‌كردوه، یاخود كارتی بانكیان تۆمارنه‌كردوه، ئه‌گه‌ر به‌په‌له كاره‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن ئه‌وا موچه‌كانیان راده‌گیرێت.
