وه‌زاره‌تی دارایی ڕاستی ڕاگرتنی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كانی بۆ پارێزگاكان ڕوون ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تی دارایی بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان بۆ پارێزگاكان ڕه‌ت كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كهدەستی موتەڵع کەوتووە تێیدا هاتووه: "ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و ماڵپه‌ڕه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه سه‌باره‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیارێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ڕاگرتنی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان بۆ پارێزگاكان، دووره له ڕاستییه‌وه،" و ڕاستیی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی جه‌ختی كرده‌وه كه "سه‌رجه‌م ڕێكاره دارایی و كارگێڕییه‌كانی تایبه‌ت به داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌پێی یاسا و ڕێنماییه كاریگه‌ره‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن، به شێوه‌یه‌ك كه به‌ڕێوه‌بردنێكی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه بۆ سه‌رچاوه داراییه‌كان و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا ده‌سته‌به‌ر بكرێت."
هه‌روه‌ها له راگهیندراوهكهدا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه: "نووسراوه فه‌رمییه‌كه‌ی كه له فه‌رمانگه‌ی بوودجه‌وه ده‌رچووه به ژماره 99757 له 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، كه تێیدا داوا له پارێزگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات به زووترین كات داتا داواكراوه‌كان بۆ فه‌رمانگه‌ی بوودجه دابین بكه‌ن، به ڕوونی داهاتی به‌ده‌ستهاتووی له هه‌ر ده‌روازه‌یه‌ك له ماوه‌ی مانگی ئه‌یلوولی 2025 ده‌رخستووه، و ده‌قی له‌سه‌ر تەرخانکردنی 50%ی ئه‌و داهاتانه كردووه بۆ پشتیوانیكردنی پڕۆژه وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزارییه‌كان له پارێزگاكان، به پشتبه‌ستن به بڕگه‌كانی مادده‌ی (21)ی یاسای بوودجه‌ی گشتی ژماره (13) بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025، كه ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌واڵانه پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه كه باس له ڕاگرتنی داهاته‌كان ده‌كه‌ن."
وه‌زاره‌تی دارایی داوای له "ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی" كرد كه "وردی له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كاندا بپارێزن، و ته‌نها پشت به داتا فه‌رمییه‌كان ببه‌ستن."
