وهزارهتی سامانه سروشتییهكان لهبارهی ههناردهكردنی نهوت وهڵامی وهزارهتی نهوتی عێراق دهداتهوه
وهزارهتی سامانه سروشتییهكانی ههرێم وهڵامی راگهیهندراوهكهی وهزارهتی نهوتی عێراق دهداتهوه لهبارهی ئامادهنهبونی بۆ ههناردهكردنی نهوت بهڕێگهی بۆری بۆ بهندهری جهیهان و دهڵێت، له راگهیهندراوهكهی وهزارهتی نهوتدا هەمو ڕەهەندەکانی کێشەکە باس نەکراون و بابەتەکەیان شێواندوە و هەوڵی تۆمەتبارکردنی هەرێمی کوردستانیان داوە بۆ چەواشەکردنی رایگشتی.
وهزارهتی سامانه سروشتییهكانی ههرێم، ئێوارهی ئهمڕۆ یهكشهممه، له رونكردنهوهیهكدا وهڵامی راگهیهندراوهكهی وەزارەتی نەوتی عێراقی دایهوه كه تێیدا هەرێمی کوردستانی تۆمهتباركردبو بهوهی كه ئامادە نییە نەوت بە ڕێگەی بۆڕی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردە بکات.
وهزارهتی سامانه سروشتییهكان وتویهتی، له راگهیهندراوهكهی وهزارهتی نهوتدا هەمو ڕەهەندەکانی کێشەکە باس نەکراون و بابەتەکەیان شێواندوەو هەوڵی تۆمەتبارکردنی هەرێمی کوردستانیان داوە بۆ چەواشەکردنی رایگشتی.
ئاماژهی بهوهشداوه، حکومەتی ئیستای بەغدا لە مانگی یەکەوە ئابڵوقەیەکی خنکێنەری بە بیانوی جێگیرکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا خستوەتە سەر هەرێمی کوردستان و ڕێگە نادات دۆلار بۆ بازرگانەکانی کوردستان بەردەست بێت و لەو کاتەوه هیچ جوڵەیەکی بازرگانی نەماوە و ئامادە نییە کاتی پێویست بۆ هەرێم تەرخان بکات بو جێگیرکردنی سیستەمەکە، کە هەر لە سەرەتای ئەم قەیرانەوە داوامان کردوە.
ئهوهشی خستۆتهڕو، میلیشیاکانی لە یاسا دەرچو، هەمو کێڵگەو پالاوگەکانی نەوت و گازو وزەی هەرێمیان کردوەتە ئامانج و لە ئەنجامی ئەم هێرشە تیروریستیانەدا، بەرهەمهێنان وەستاوەو هیچ بەرهەمێکی نەوتی نەماوە لە کوردستان تا هەناردەی دەرەوە بکرێت.
هێمای بۆ ئهوهش كردوه، بەغدا ئامادە نییە ڕوبەڕوی ئەو هێرشە تیروریستیانە ببێتەوە کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و رێگرییان لێ بکات. تا ئێستا هیچ رێکارێکی کاریگەر بەدی ناکرێت بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە.
وتوشیهتی، بەشێکی زوری ئەم هێرشبەرانە لە بەغدا موچە وەردەگرن و پڕچەک کراون و پارەدار دەکرێن، لە کاتێکدا کە موچەی خەڵکی کوردستان هەمیشە دوادەکەوێت و کەمتر لە گوژمەی پێویست دەنێردرێت.
جهختیشی كردۆتهوه، هەرێمی کوردستان بە هەمو شێوەیەک ئامادەیی خوی دەربڕیوە کە عێراق و هەرێمی کوردستان لەم قەیرانە دەرباز بکات و ئەمە چەندین جارە داوا لە بەغدا دەکەین گفتگۆیەکی بنیادنەر بۆ چارەسەری کۆی ئەم کێشانە دەستپێبکرێت، بەڵام داواکاری ئێمە پشتگوێخراوەو هەوڵدراوە ئەجندای نادەستوری و نایاسایی لەسەر هەرێم بسەپێندرێت.
وهزارهتی سامانه سروشتییهكان دوپاتیكردۆتهوه کە ئامادەن بۆ ئەوەی هەرچی زوتر، تیمە پسپۆڕەکان لە سەر ئەو خاڵانەی جێی ناکۆکین دانیشتن بکەن و بگەنە ئەنجامێکی خێرای وا کە هەمو عێراق لیێ سودمەند بێت و کوردستانیش چیتر ستەمی لێ نەکرێت.
دهقی رونكردنهوهكهی وهزارهتی سامانه سروشتییهكان:
ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق
وەزارەتی نەوتی عێراق بەیاننامەیەکیان بلاوکردوەتەوە کە گوایا هەرێمی کوردستان ئامادە نییە نەوت بە ڕێگەی بۆڕی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردە بکات. بۆ ڕایگشتی ئەم خالانەی خوارەوە ڕون دەکەینەوە:
١- ئەوەی ڕاستی بێت لە بەیانەکەدا هەمو ڕەهەندەکانی کێشەکە باس نەکراون و بابەتەکەیان شێواندوە و هەوڵی تۆمەتبارکردنی هەرێمی کوردستانیان داوە بۆ چەواشەکردنی رایگشتی.
٢- حکومەتی ئیستای بەغدا لە مانگی یەکەوە ئابلوقەیەکی خنکێنەری بە بیانوی جێگیرکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا خستوەتە سەر هەرێمی کوردستان و ڕێگە نادات دۆلار بۆ بازرگانەکانی کوردستان بەردەست بێت و لەو کاتەوە، هیچ جوڵەیەکی بازرگانی نەماوە و ئامادە نیە کاتی پێویست بۆ هەرێم تەرخان بکات بو جێگیرکردنی سیستەمەکە، کە هەر لە سەرەتای ئەم قەیرانەوە داوامان کردوە.
٣-میلیشیاکانی لە یاسا دەرچو، هەمو کێڵگە و پالاوگەکانی نەوت وگاز و وزەی هەرێمیان کردوەتە ئامانج و لە ئەنجامی ئەم هێرشە تیروریستیانەدا، بەرهەمهێنان وەستاوە و هیچ بەرهەمێکی نەوتی نەماوە لە کوردستان تا هەناردەی دەرەوە بکرێت.
٤- بەغدا ئامادە نیە ڕوبەڕوی ئەو هێرشە تیروریستیانە ببێتەوە کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و رێگرییان لێ بکات. تا ئێستا هیچ رێکارێکی کاریگەر بەدی ناکرێت بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە.
٥- بەشێکی زوری ئەم هێرشبەرانە لە بەغدا موچە وەردەگرن و پڕچەک کراون و پارەدار دەکرێن، لە کاتێکدا کە موچەی خەڵکی کوردستان هەمیشە دوا دەکەوێت و کەمتر لە گوژمەی پێویست دەنێردرێت.
٦- هەرێمی کوردستان بە هەمو شێوەیەک ئامادەیی خوی دەربڕیوە کە عێراق و هەرێمی کوردستان لەم قەیرانە دەرباز بکات و ئەمە چەندین جارە داوا لە بەغدا دەکەین گفتگۆیەکی بنیادنەر بۆ چارەسەری کۆی ئەم کێشانە دەستپێبکرێت، بەڵام داواکاری ئێمە پشتگوێخراوە و هەوڵ دراوە ئەجندای نادەستوری و نایاسایی لەسەر هەرێم بسەپێندرێت.
جارێکی دیکەش دوپاتی دەکەینەوە کە ئامادەین بۆ ئەوەی هەرچی زوتر، تیمە پسپۆڕەکان لەسەر ئەم خاڵانەی جێی ناکۆکین دانیشتن بکەن و بگەینە ئەنجامێکی خێرای وا کە هەمو عێراق لیێ سودمەند بێت و کوردستانیش چیتر ستەمی لێ نەکرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان
