وه‌زاره‌تی كاره‌با تاقیكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر تۆڕه‌كان ئەنجامدەدات
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند تاقیكردنه‌وه‌ی فشار ئه‌نجامده‌دات له‌هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك"، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌گه‌ری پچڕانی نه‌خوازراوی كاره‌با له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كه هه‌یه.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌ڵده‌ستێت به‌ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی فشاری سه‌ر تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی له‌هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك، ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه ناوچه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ڕوناكی ده‌گرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه ڕێكارێكی ڕۆتینیه كه بۆ تۆڕی كاره‌با ئه‌نجامده‌درێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئامانج لێی دیاریكردنی كێشه و خاڵه لاوازه‌كانی تۆڕه‌كانی گواستنه‌وه و دابه‌شكردنی كاره‌بایه له ماوه‌ی دو ڕۆژی تاقیكردنه‌وه بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك كه تییایدا هاوڵاتیان كاره‌بای به‌رده‌وامییان ده‌بێت.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ری پچڕانی نه‌خوازراوی كاره‌با له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كه هه‌یه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌شڵێت، "ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات له رۆژانی 1 و 2 ی ئه‌یلولی 2025".
