وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری بۆ مانگی ره‌مه‌زان ده‌ركرد
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ده‌ركرد و یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش، نابێت به‌ئاشكرا هاوڵاتیان خواردن و خواردنه‌وه بخۆن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، به پشتبه‌ستن به ئه‌ركه ده‌ستووری و یاساییه‌كان بۆ پاراستنی نه‌زمی گشتی و پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوا له هه‌موو هاووڵاتیان ده‌كات كه ڕێز له پیرۆزی ئه‌م مانگه پیرۆزه بگرن و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بپارێزن و پابه‌ندبن به‌و ڕێسایانه‌ی كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پیرۆزی مانگه‌كه نیشان ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه به‌ئاشكرا له‌مانگی ره‌مه‌زاندا خواردن و خواردنه‌وه بخورێت، چونكه ئه‌مه هه‌ستی ئه‌و كه‌سانه توڕه ده‌كات كه به‌ڕۆژوون و پێشێلكردنی پیرۆزی ئه‌م مانگه پیرۆزه، ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌ش به‌بێ جیاوازی هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه، جا هاوڵاتی بێت یان كه‌سانی بیانی، وه‌ك دووپاتكردنه‌وه‌ی بنه‌مای ڕێزگرتنی یه‌كتر له‌نێوان هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا.
باسی له‌وه‌شكردوه، "فرۆشتن و دابه‌شكردنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه له مانگی پیرۆزدا قه‌ده‌غه‌یه، سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی خواردنه‌وه كحولیه‌كان به داخراوی ده‌مێننه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، چێشتخانه و كافێ و قاوه‌خانه و یانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هۆتێله‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له كاتی مانگی ره‌مه‌زاندا داده‌خرێن، جگه له‌وانه‌ی كه به فه‌رمی له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ڕێگه‌پێدراون، ئه‌م شوێنانه‌شی كه ڕێگه‌یان پێدراون پێویسته له دوای بانگی مه‌غریب تا نوێژی به‌یانی كاربكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاریانه ده‌كات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، ده‌زگاكانی حكومه‌ت و حكومه‌ته خۆجێیه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی دروست و دادپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌م ڕێكارانه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه، سه‌رپێچیكردن له بڕگه‌كانی ئه‌م بڕیارانه، تاوانباران ده‌كاته به‌رده‌م ڕێكاری یاسایی به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێی دراوه به‌پێی ماده‌ی 1ی یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره (20)ی ساڵی 2016 و به‌پێی ماده‌كانی (2) و (3)ی هه‌مان یاسا، سه‌باره‌ت به كرێكارانی بیانیش له عێراق، هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك ئه‌نجامبده‌ن لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ڕه‌نگه ڕێگری له كاركردن بكرێت یان دیپۆرتی وڵاته‌كانیان بكرێنه‌وه.
