وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: باره‌گای حه‌شدی شه‌عبیمان له نه‌ینه‌وا بۆردومان نه‌كردوه
ئەمڕۆ یەکشەممە، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕەتبکردەوە، هیچ باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆردومانكردبێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌م بارودۆخه‌دا هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، كه‌ناڵی (یه‌كی عێراقی - قناه الاولی العراقیه) هه‌واڵێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه گوایه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه باره‌گای لیوای (50)ی حه‌شدی شه‌عبییان له پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆردومان كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م هه‌واڵه، ڕایده‌گه‌یه‌نین كه سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌كه دوره له ڕاستییه‌وه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌م بارودۆخه‌دا هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداریی هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌و جۆره‌یان نه‌كردوه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به مافی یاسایی خۆی ده‌زانێت سكاڵا له‌سه‌ر كه‌ناڵی (یه‌كی عێراقی) تۆمار بكات، له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، كه هه‌وڵی نانه‌وه‌ی فیتنه و تێكدانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌دات له نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا".
