وه‌زیری جەنگی ئه‌مریكا: ئاماده‌ین هه‌رچییه‌ك تره‌مپ داوایبكات جێبهجێیبكهین
پیت هێگسێت وه‌زیری جەنگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئێران هه‌مو بژارده‌كانی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتن، "هێزه‌كانی ئێمه‌ش ئاماده‌ن بۆ هه‌ر چیه‌ك كه تره‌مپ بڕیاری له‌سه‌ربدات".
پیت هێگسێت له لێدوانێكدا كه له میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند، ئێران له‌به‌رده‌م بژارده‌ی ڕێككه‌وتندایه، ئێمه‌ش ئاماده‌ین هه‌رچییه‌ك تره‌مپ داوایبكات جێبهجێیبكهین.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌مریكا "ئاماده ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر شتێك سه‌رۆك تره‌مپ داوای بكات سه‌باره‌ت به ئێران، ئاماده‌یی واشنتنی بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی سیاسی یان سه‌ربازی به‌پێی ڕێنماییه‌كانی سه‌رۆك دوپاتكرده‌وه.
وه‌زیری جەنگی ئه‌مریكا ئاشكراشیكردوه، "هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر ئێران، كاتێكیش سه‌رۆك تره‌مپ به ئێرانی وت كه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی نابێت، مه‌به‌ستی ئه‌وه بو كه نابێت چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت و قسه‌كه رونه".
