وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان: هیچ گرێبه‌ستێكمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڤۆدافۆن واژۆ نه‌كردوه
وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هیچ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڤۆدافۆن واژۆ نه‌كردوه و ده‌شڵێت، "پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی نیشتمانی مۆبایل هه‌لیكار بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێنێت".
هه‌یام یاسری وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "وه‌زاره‌ته‌كه پڕۆژه‌یه‌كی هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی نیشتمانی مۆبایل، كه له 31ی (ئاب/8)دا به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی حكومه‌ت واژۆی له‌سه‌ر كرا، كۆمپانیاكه به‌ده‌ست و خه‌رجی ناوخۆیی دامه‌زراوه".
ڕونیشیكرده‌وه، "ئه‌م كۆمپانیایه به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌بێت پرۆژه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژێرێت بۆ كارپێكردنی 5G له عێراق و گواستنه‌وه‌ی شاره‌زایی و ڕاهێنانی عێراقییه‌كان و شتی تر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌مو ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و كۆمپانیای نیشتمانی تازه دامه‌زراوه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامدراون، هیچ شتێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌مان یان هیچ قه‌واره‌یه‌كی دیكه‌وه ده‌رنه‌چوه، به‌و پێیه‌ی هه‌مو شتێك به‌پێی ده‌ستور و یاسا و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامدراوه".
ئاشكراشیكرد، "گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ی كه كۆمپانیاكه ده‌بێت گرێبه‌ستی مۆڵه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كان و میدیا واژۆ بكات، پلانه‌كه ئه‌وه بو له 8ی (تشرینی یه‌كه‌م/10) واژۆی بكات، ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكه گرێبه‌ستی مۆڵه‌ته‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت، ده‌توانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڤۆدافۆن یان كۆمپانیایه‌كی دیكه واژۆ بكات".
رونیشیكرده‌وه، "ئه‌وه‌ی ڕویدا فه‌رمانی دادگا بوه بۆ ڕاگرتنی واژۆكردنی گرێبه‌ستی كۆمپانیا عێراقییه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن، هه‌ربۆیه له‌ئێستادا هیچ گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ڤۆدافۆن نییه".
