وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی كار بۆ بنه‌بڕكردنی دیارده‌ی سحرو جادو ده‌كەین
لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم ئاشکرایکردوه: كار بۆ بنه‌بڕكردنی دیارده‌ی سحرو جادو ده‌كرێت و سەرپێچیکاران روبەڕوی یاسا دەکرێنەوە بۆ سزادان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی نوسراوی ژماره (4)ـی تایبه‌ت به بهرهنگاربوهنهوی دیارده‌ی سیحر و جادو یان هه‌ركارێكی هاوشێوه كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ئاینییه‌كانه، ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌ولێرو دهۆك، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان كردوه بۆ جێبه‌جێ كردنی له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه.
به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری سیحر و جادو یان هه‌ركارێكی هاوشێوه ئه‌نجام بده‌ن، ده‌گیرێته به‌ر و روبه‌ڕوی سزا یاساییه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
له ماده‌ی دوه‌م بڕگه‌ی (ب)ـی یاسای تایبه‌ت به به یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ژماره (11)ـی ساڵی (2007) ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی دیارده‌ی سیحر و جادو و یان هه‌ركارێكی هاوشێوه بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه رێكاره‌كانی كارگێڕی و سزایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجام ده‌درێت دام و ده‌زگاكانی ئه‌وقاف بۆ ئه‌م كاره به‌كاربهێنێت.
