المطلع
عاجل

post-image

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە خاکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند


18:10 كوردستان
2024-09-22
44634

ئەمڕۆ یەکشەممە (22ـی ئەیلوولی 2024)، وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی سەربازێکی بەناوی "ماشەڵڵا ئاباکای" لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکە لەسنووری ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە (چنگ-قوفڵ) لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە، کە تورکیا ناوی ناوە چنگ-قوفڵ کە لە رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە.

جێی ئاماژەیە، لەماوەی مانگەکانی ڕابردوو تورکیا لەشکرکێشی و هاوکاری چڕی هێزەکانی بۆ ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک کرد، بەبیانووی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان کە ئەم لەشکرکێشی و بۆردوومانانە بووە هۆی ئاوەربوونی دەیان گوند و تەنها لە ماوی مانگی ڕابردوودا 6 هاوڵاتی سڤیلی هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی بۆردوومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ خاکی هەرێمی کوردستان کە سیانیان ئەندامی یەک خێزان بوون، لەبەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستان و هیچ لایەنێکی ئەمنی و پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ئەو بۆردوومانانەی تورکیا نەکردووە.

زانیاری زیاتر...
چەندین ساڵە سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان بوونی هەیە و زیاتر لە چل بارەگای سەربازی بۆخۆی و هێزەکانی لە پارێزگای دهۆک و ڕۆژهەڵاتی هەولێر دروستکردووە بە بیانوی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان، لەکاتێکدا هێرشە فڕۆکەوانیەکانی تورکیا بوونە هۆی کوژرانی زیاتر لە 145 هاوڵاتی سڤیلی هەرێمی کوردستان لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا و لەسەرتای ئەمساڵ بەگوێرەی ڕێکخراوەی CPT، زیاتر لە دە هاوڵاتی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە کە ئەمانە تەنها ژمارەی ڕاگەیندراوەکانە، لەبەرامبەردا چەندین هاوڵاتی تری مەدەنی لە شەنگال کراونەتە ئامانج.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشتر گووتی: دەبێت خەڵکی عێراق بزانن ئایا ڕێککەوتنێک لەنێوان ئەنقەرە و بەغدا یان ئەنقەرە و هەولێر هەیە کە ڕێگە بە وڵاتانی دراوسێ بدات عێراق وەک خاکی خۆیان مامەڵە لەگەڵ بکەن ئەگەر ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە هەبێت، ئەوا دەبێت خەڵک ناڕەزایەتی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی عێراق و کورد هەبێت، بەڵام ئەگەر ڕێککەوتن نەبووە، ئایا نابێت پەنجە بۆ تورکیا وەک داگیرکەر ڕابکێشین؟!.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

2026-10-03 17:03 164
​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

2026-10-03 16:02 1528
خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

2026-10-03 15:20 1903
القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

2026-10-03 15:14 2019
اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

2026-10-03 14:45 1939
تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

2026-10-03 12:41 2448
مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

2026-10-03 12:00 5016
الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

2026-10-03 11:32 3064
التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

2026-10-03 10:29 5844
الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

2026-10-03 10:28 4970
الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

2026-10-03 00:01 9996
ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

2026-10-02 23:16 5300
العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

2026-10-02 21:44 10024
استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

2026-10-02 21:01 9393
العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

2026-10-02 18:22 5710
اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

2026-10-02 18:12 4483
الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

2026-10-02 16:05 10073
​تحديث أمني عاجل من آبل لسد ثغرة استهدفت أجهزة آيفون وآيباد

​تحديث أمني عاجل من آبل لسد ثغرة استهدفت أجهزة آيفون وآيباد

2026-10-02 14:11 4854