المطلع
عاجل

post-image

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رێنماییەکانی كانی بۆ ڕۆژانی پشوی جه‌ژنی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی 2024 راگه‌یاند


00:48 كوردستان
2023-12-25
96699

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ ڕۆژانی پشوی جه‌ژنی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی 2024 راگه‌یاند و فریاكه‌وتنه‌كان و ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌كان به‌شێوه‌ی ئێشكگری و نۆرینگه‌ ده‌ره‌كییه‌كان (24) كاتژمێر كراوه‌.  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، هاوڵاتیان و داموده‌زگاكانی ته‌ندروستی ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا ڕۆژانی پشوی فه‌رمی هه‌مان ڕۆژانی پشوی ڕاگه‌یاندراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوه‌، واته‌ له‌ 25ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2023ه‌وه‌ تاوه‌كو 1ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2024.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ و داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان راده‌سپێردرێت كه‌ ده‌وامی ئێشكگری ده‌بێت بۆ كارئاسانی هاوڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.

1- فریاكه‌وتنه‌كان (24) كاتژمێر كراوه‌ ده‌بن به‌شێوه‌ی ئێشكگری.
2- ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌كان به‌شێوه‌ی ئێشكگری ده‌بێت.  3- نۆرینگه‌ ده‌ره‌كیه‌كان كراوه‌ ده‌بن له‌ ڕۆژانی پشو.  4- ڕاوێژكارییه‌ (24) كاتژمێرییه‌كان كراوه‌ ده‌بن به‌پێی خشته‌ی ده‌وامكردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان دیاری ده‌كرێت.  5- سه‌نته‌ره‌كانی شوشتنی گورچیله‌ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌شێوه‌ی ئێشكگری كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان دیاری ده‌كرێت.  6- تیمه‌كانی فریاگوزاری و هێلی (122) به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ئه‌رك و كاره‌كانیان به‌شێوه‌ی (24) كاتژمێری وه‌ به‌هۆی پزیشكی فریاكه‌وتن خشته‌ی دابینكردنی تیمه‌كانی داده‌نرێت بۆ شوێنه‌ گشتیه‌كانی پێویست و گه‌شتیاریه‌كان.  7- له‌كاتی پێویستدا كۆگاكانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگه‌یی كراوه‌ ده‌بن له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان.
8- تیمه‌كانی (پشكنینی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان و نه‌خۆشیه‌ گوازره‌وه‌كان و چاودێری ته‌ندروستی) به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌دواداچونه‌كانیان.  9- پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ئاوه‌ره‌كان له‌ كه‌مپه‌كان به‌رده‌وم ده‌بێت.  10- پابه‌ندبونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشته‌جێ ی دێرین و خولاو و په‌رستار و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌ ده‌وامی ئێشكگری له‌ ڕۆژانی پشودا.  11- هێڵه‌كانی مۆبایلی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌پرس و وه‌رگری به‌شه‌كان كراوه‌ ده‌بن و وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌درێنه‌وه‌ له‌ ڕۆژانی پشو.  12- لیژنه‌كانی به‌دواداچون له‌سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به‌دواداچونی ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌ و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان.
13- بۆ هه‌ركارێكی پێویست و له‌ناكاو پێویسته‌ هێڵی گه‌رمی په‌یوه‌ندی هه‌بێت
14- هاتنه‌ژوره‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن ته‌نها له‌ ڕێگای ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان ده‌بێت.  15-  ئاماری ڕۆژانه‌ ده‌بێت له‌ ماوه‌ی (24) كاتژمێر له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندی مۆبایله‌وه‌ له‌ 8:00ی ی به‌یانی تاوه‌كو 8:00ی به‌یانی رۆژی دوایی ره‌وانه‌ بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان.  16- ڕۆژانه‌ فۆرمی تایبه‌ت به‌ ئاماره‌كان ڕه‌وانه‌ بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان.  17- ئاماده‌باشی بۆ ئه‌مبوڵانس و دابینكردنی گاز و به‌نزین بكرێت.  18- به‌دواداچونی به‌رده‌وام بۆ پڕۆژه‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌ و دابینكردنی خۆراك بكرێت.  19- سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی چاره‌سه‌ری كیمیاوی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ پێویسته‌ به‌ شێوه‌ی ئێشكگری كراوه‌بێت.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

توجيه حكومي بتشكيل وفد لزيارة البصرة للنهوض بواقع شمال المحافظة

توجيه حكومي بتشكيل وفد لزيارة البصرة للنهوض بواقع شمال المحافظة

2026-11-08 00:14 5682
تصعيد إعلامي وسياسي.. الكتائب ترد على إلغاء عقود المطارات وتُهدد بكشف الملفات

تصعيد إعلامي وسياسي.. الكتائب ترد على إلغاء عقود المطارات وتُهدد بكشف الملفات

2026-11-07 23:37 4507
‏الرئيس الإسرائيلي يكلف "آيزنكوت" رسمياً بتشكيل الحكومة

‏الرئيس الإسرائيلي يكلف "آيزنكوت" رسمياً بتشكيل الحكومة

2026-11-07 22:43 4508
"المطلع" تنشر أسماء المحافظات التي عطلت دوام المدارس ليوم غد الأحد

"المطلع" تنشر أسماء المحافظات التي عطلت دوام المدارس ليوم غد الأحد

2026-11-07 22:38 8123
حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 22:07 4880
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 5471
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 8752
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 6368
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 5933
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 6307
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 4952
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 5164
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 4787
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 6201
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 5796
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 5355
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 6143
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4826