وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بێبەری خۆی لەدواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەوادەی خۆیدا ڕاگەیاند
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی دارایی عێراق جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجەی گشتی فیدڕاڵی ژمارە (13)ی ساڵی 2023.
وەزارەتی دارایی ڕاشی دەگەیەنێت کە ئەوان بەرپرسیار نین لە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.
هەروەك دووپاتیشی دەکاتەوە:کە پابەندە بە ناردنی پارە بۆ حکومەتی هەرێم بۆ سەرجەم توێژەکانی وەک (خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی).
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێم پابەند نەبووە بە ناردنی داهاتە نانەوتیەکان، کە ساڵی رابردوو داهاتی نانەوتی هەرێم گەیشتووەتە ٤ تریلیۆن و ٣٥٠ ملیار دینار.
باسی لەوەشکرد، وەزارەتی دارایی پابەند بوو بە ناردنی پارە بۆ حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم و بۆ سەرجەم پۆلەکانی (خانەنشینان، پاراستنی کۆمەڵایەتی، فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی) سەرەڕای ئەوەی هەرێم نەیتوانی داهاتی نانەوتی دەربخات بە باڵانسی وردبینی بەڵام چوار تریلیۆن و ٣٥٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێم بووە لە ساڵی رابردوو.
ئەوەشی خستەڕوو، تەرخانکراوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ قەرەبووکردنەوەی مووچەی فەرمانگە مەدەنییەکان و هێزە ئەمنییەکان بڕی (٩,٥٥٦,٣٤٨ ملیار) بووە.
مووچەی تۆڕەکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی (١٣٠.٩٣١ ملیار) و مووچەی خانەنشینانی سەربازی (٦٥٠.٠٤٠ ملیار)
مووچەی خانەنشینانی مەدەنی (٧٧٦.٦٥٧ ملیار)
ئەنفالی مەدەنی (٩٨.٣٤٦ ملیار)
خانەنشینانی سەربازی ئەنفال (٣٣٨.٤٧٩ ملیار)
یارمەتی مووچەی زیندانیان (١٠.٧٢١ ملیار).
