وەزارەتی دەرەوەی عێراق: سبەی خولی حەوتەمی کۆنفرانسی باڵیۆزان دەستپێدەکات
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، سبەی خولی حەوتەمی کۆنفرانسی باڵیۆزان بە بەشداری 85 باڵیۆزی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، چالاکییەکانی خولی حەوتەمی کۆنفرانسی باڵیۆزان لەژێر ناوی دیپلۆماسی عێراقی، پەیوەندییە نێودەوڵەتییە هاوسەنگەکان و گەشەپێدانی ئابووری دهست بهكارهكانی دهكات.
له راگەیەندراوەکە هاتووە، لە کۆنفرانسەکە کارەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە چوارچێوەی كارنامهی حکومەت دهخرێتهڕوو و 85 باڵیۆز و نوێنەرایەتی عێراق لە سەرانسەری جیهان بەشداری له کۆنفرانسەکە دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باسی لەوەشکرد، وەزارەت بەرەو ئەجێندایەكی دوولایەنە و فرەلایەنی چالاك هەنگاو دەنێت.
سبهی خولی حهوتهمی كۆنفرانسی باڵیۆزان به بهشداری 85 باڵیۆزی عێراق لهوڵاتانی دهرهوه دهستپێدهكات.
