وەزارەتی كشتوكاڵ هاوردەكردنی 11 بەرهەم قەدەغە دەكات
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی كشتوكاڵ قەدەغەكردنی هاوردەكردنی 11 بەروبوومی ڕاگەیاند، هاوكات ئەو ڕووبەرەشی خستەڕوو كە بۆ وەرزی زستان دەچێنرێت.
لەبەیانامەیەکی وەزارەتدا هاتووە: سیاسەتی هاوردەكردن لەسەر بنەمای ساڵنامەی كشتوكاڵییە، كە بەردەوام بەپێی بەردەستبوون و كەمی بەرهەمی ناوخۆیی نوێدەكرێتەوە، دڵنیابوون لە بەردەستبوونی بەروبووم و ڕێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخەكان، ڕوونیشی كردەوە كە نوێترین نوێكردنەوەی ساڵنامەكە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی 11 بەرهەم لەخۆدەگرێت.
ڕوونیكردەوە : كە قەدەغەكردنەكە چەوەندەر، شەڵغەم، كاهوو، كەلەرم، قەیسی، كولەكە، باینجان، پەتاتە، هەروەها هێلكەی سەر مێز، مریشك، هەنگوین و خورما لەخۆدەگرێت، ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا هاوردەكردنی تەماتە ڕێگەپێدراوە، بەڵام ڕەنگە دواتر بەپێی دۆخی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بگەڕێنرێتەوە، چونكە بەردەستبوونی ئەم بەرهەمانە گۆڕاوە، و ژمارەیان بەزۆری لە نێوان 7 بۆ 11دایە، سەبارەت بە پلانی كشتوكاڵی زستانە، قەیسی ڕایگەیاندووە كە ڕووبەری دیاریكراو 4.5 ملیۆن دۆنمە، لەو ژمارەیەش 3.5 ملیۆن دۆنم پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستێت بە بەكارهێنانی سیستەمی ئاودێری مۆدێرن، یەك ملیۆن دۆنمیش پشت بە ئاوی سەرزەوی دەبەستێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە : پلانەكە وابەستەی بەكارهێنانی ئەم سیستێمانە بووە، بەڵام ژمارەی ئێستا بەس نییە بۆ دابینكردنی هەموو پێداویستییەكان، ئەمەش پێویستی بە ڕێگەپێدانی ئاودێری ئاسایی هەیە.
لەبەیانەکەشدا هاتووە : كە دارستانكردنی پشتێنی بەغدا لە ئەستۆی شارەوانی بەغدایە، لە كاتێكدا بەرپرسیارێتی پشتێنی شارەكان لە پارێزگاكان لە ئەستۆی حكومەتە خۆجێیەكاندایە و ڕوونیشی كردەوە، ڕۆڵی وەزارەتی كشتوكاڵ سنووردارە بە چاودێری تەكنیكی، هاوكات بڕیار و جێبەجێكردنی لە ئەستۆی پارێزگاكاندایە، بەو پێیەی ئەوان قەوارەی بەرپرسیارن لەو پڕۆژانە.
