وەزارەتی ناوخۆ هەواڵی تەقەکردن لە چەند عێراقیەک لەلایەن هێزەکانی کوەیتەوە دوورە لەڕاستیەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هەواڵی تەقەکردن لە چەند گەنجێکی عێراقی لەلایەن هێزەکانی کوەیتەوە دوورە لەڕاستیەوە،وتیشی داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پەیج و ئاکاوتنەکانی سۆشیال میدیا دەکات کە وردبین بن لەکاتی گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییە ئەمنییەکان.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە : بەشێک لە پەیج و ئاکاوتنەکانی سۆشیال میدیا هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایە پاسەوانانی سنووری کوەیت لە نزیک سنوور تەقەیان لەژمارەیەک گەنجی عێراقی کردوە،و لە ئەنجامدا یەکێکیان شەهید بووە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
وەزارەتی ناوخۆ تەواوی ئەم دەنگۆیانە ڕەتکدەکاتەوە و ئاماژە بەوەدەکات، کە سنوری نێوان عێراق و کوێت سەقامگیر و ئارامەو هیچ ڕووداوێکی لەم جۆرە نەبووە.
هەروەک وەزارەت داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پەیج و ئاکاوتنەکانی سۆشیال میدیا دەکات کە وردبین بن لەکاتی گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییە ئەمنییەکان و هەروەها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن.
