وەزارەتی نەوت داهاتی نه‌وتی مانگی رابردووی بڵاوكرده‌وه
ئەمڕۆ سێشەممە، وه‌زاره‌تی نه‌وت، ئاماری كۆتایی هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاته‌كانی بۆ مانگی ته‌ممووزی رابردوو بڵاو كرده‌وه و راشیگەیاند كه زیاتر له حه‌وت ملیار دۆلار بووه.
وەزارەتی نەوت لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە " به‌پێی ئامارێكی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ"، كۆی گشتیی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له مانگی ته‌مووزدا گه‌یشتووه‌ته ١٠٤ ملیۆن و ٧٥٠ هه‌زار و ٧٨٨ به‌رمیل، كه داهاته‌كه‌ی زیاتر له حه‌وت ملیار و ١٨٤ ملیۆن و ٤٤٩ هه‌زار دۆلار بووه.
ئاماره‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ١٠٤ ملیۆن و ٢٥٥ هه‌زار و ١٤٣ به‌رمیلی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه بووه، هاوكات ٤٩٥ هه‌زار و ٦٤٥ به‌رمیلیشی له كێڵگه‌ی قه‌یاره‌وه هه‌نارده كراوه و به‌پێی ئاماره‌كان مانگی رابردوو، هیچ نه‌وتێك بۆ ئوردن هه‌نارده نه‌كراوه.
