وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکردنی قۆناغی دوەمی زەوی بۆ سودمەندبوانی وەزارەتەكە ڕادەگەیەنێت
وەزارەتی پێشمەرگە، دابەشکردنی قۆناغی دوەمی زەوی بۆ سودمەندبوانی وەزارەتەكە ڕاگەیاند و دەڵێت، "ناوەكان بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێتەوە، ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن لە یەكەكانی خۆیان بەدواداچون بكەن".
وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردو، حەوت وەجبەی ناوی سودمەندبوانی هێزی پێشمەرگە لە وەرگرتنی زەوی بە سەرکەوتوی راگەێندرا، ئەمڕۆ قۆناغی دوەمی ناوی سودمەندبوانی (هەولێر- ناوەند) بۆ وەرگرتنی زەوی ئاشکرا کرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ناوی لیستی دەرچوانی پێشمەرگه لە دابەشکردنی زەوی بە نوسراوی فەرمی رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و ناوەکان لە ڕێگەی نوێنەرەکان بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن بۆ بەدواداچونی ناوەکانی خۆیان، سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابونەوە، یاخود سەردانی لیژنەی وەرگرتنی زەوی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن لە کاتی هەبونی هەر گیروگرفتێک.
ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ وهزارهتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگهیاند، زیاتر لە حهوت هەزار و 500 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شاری هەولێر و عەنكاوە دابهشكرا كە ژمارەی پارچە زەوییەكانیش نزیكەی 14 هەزارە، بەڵام بەشێكی بۆ قەرەبوی خاوەنی زەوی و جوتیارەكانە.
