وەزارەتی پێشمەرگە سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆ سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە لە هەولێر دەکات
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ركۆنه‌ی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوی كرد بۆسه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنوری قه‌زای پیرمام له هه‌ولێر و راشیگه‌یاند، "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، وه‌ك هه‌میشه بۆ پاراستنی خاك و میلله‌ته‌كه‌مان، مافی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پێویست و گونجاوی ده‌بێت".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی درۆنی بۆمبڕێژكراو بۆسه‌ر باره‌گاییه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین، كه 30ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2023 له سنوری پیرمام-هه‌ولێر له‌لایه‌ن گروپه له یاسا ده‌رچوه‌كان ئه‌نجامدرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "سه‌قامگیری، ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، زامنیی ئارامی و سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه‌شه".
راشیگه‌یاندوه، "ئێمه له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بانگی حكومه‌تی عێراقی و ته‌واوی دۆستانمان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، كه كه پاڵپشتمان بن بۆ راگرتنی ئه‌و په‌لاماره نابه‌رپرسیارانه، چونكه ده‌بنه هۆی ئاشوبی زیاتر بۆ هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه به گشتی".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌شڵێت، "هه‌رچی زوه بكه‌رانی ئه‌و كاره تیرۆریستیانه بدۆزرێنه‌وه و به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن، دوپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، وه‌ك هه‌میشه بۆ پاراستنی خاك و میلله‌ته‌كه‌مان، مافی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پێویست و گونجاوی ده‌بێت".
