وەزارەتی پەروەردە رونکردنەوەیەک بۆ پۆلی ٩ و ١٢ بڵاوكردەوە
وەزیری پەروەردەی هەرێم روونكردنەوەیەك دەربارەی هەڵسەنگاندنی قوتابخانەکان، كە پۆلی نۆی بنەڕەتی و ١٢ـی ئامادەییان هەیە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستاوە هەموو ناوەندەکانی خوێندن دەتوانن ئەنجامی هەڵسەنگاندنی دەرەکی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ لە ئەپڵیکەیشنی (ئی – هەڵسەنگاندن) ببینن.
ئەمڕۆ دووشەممە ، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا ووتی، لیژنەی باڵای هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکان تایبەت بوو بە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ـی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەی وەزاری پۆلی ١٢ـی ئامادەیی، وەزارەت پۆلێنبەندی و شیکاری ئەنجامدا بۆ هەموو ئەو قوتابخانانەی کە پۆلی نۆیەمی بنەرەتیان هەبوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لێرەوە ئەو ئەنجامانە بۆ هەموو قوتابخانەیەک ڕادەگەیەنین لەناو ئەپڵیکەیشنی ( ئی – هەڵسەنگاندن) .
دەشڵێت، دوای تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بەهەمان شێوە شیکاریی و پۆلێنبەندی بۆ ئەنجامەکانی هەموو ئەو قوتابخانانە دەکرێت کە پۆلی ١٢ـی ئامادەییان هەیە.
جەختیشی كردووەتەوە، لە هەمانکاتدا لەئێستاشەوە هەموو ناوەندەکانی خوێندن دەتوانن ئەنجامی هەڵسەنگاندنی دەرەکی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ئەپڵیکەیشنی (ئی – هەڵسەنگان) ) ببینن.


