وەزارەتی کارەبای هەرێم لەسەر نەبوونی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی کارەبای هەرێم روویداوە.
ئەمڕۆ هەینی پاش ئەوەی لە هەموو پارێزگاکانی هەرێم کارەبای نیشتمانی کوژایەوە وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی کارەبای هەرێم روویداوە و تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕانەوەی كارەبای گشتین.
ئەوەشی خستووەتە روو، بەم زووانە کێشەی کوژانەوەی گشتی چارەسەر دەکرێت.
ئەوەشی خستووتە روو، دوێنێ ئێوارەکەی بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، تەواوی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم كوژانەوە و تیمەکانی وەزارەتی كارەبا کێشەکەیان چارەسەر كرد، بەڵام كاتژمێر ١ـی شەو بۆ جاری دووەم كوژانەوەی گشتی روویداوە و لە ئێستادا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.
لە دوێنێ ئێوارەوە کارەبای نیشتمانی لە هەرێم کوژاوەتەوە و تاوەکو ئێستاش لە هیچ شوێنێکی هەرێم کارەبای نیشتیمانی نییە.
