وەزارەتی کشتوکاڵ: هاورده‌كردنی په‌له‌وه‌ر و به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ر له 39 وڵاته‌وه قه‌ده‌غه ده‌كات
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق بڕیارێكی ده‌ركرد به‌هۆی بونی ئه‌نفلۆنزای باڵنده، هاورده‌كردنی په‌له‌وه‌ری زیندو و به‌ستو، به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ر و هه‌مو جۆره باڵنده‌یه‌كی له 39 وڵاته‌وه قه‌ده‌غه كرد و رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی وڵاته‌كان له نه‌خۆشییه‌كه پاكده‌كرێنه‌وه.
د. مه‌هدی زه‌مد قه‌یسی ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌كه قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی په‌له‌وه‌ری زیندو و به‌ستو و به‌رهه‌مه‌كانی له‌خۆگرتوه، جگه له باڵنده‌ی جوانی، په‌ڕ، هه‌ر به‌رهه‌مێك كه په‌له‌وه‌ر و به‌رهه‌مه‌كانی تێدایه، له 39 وڵاته‌وه، كه گرنگترینیان بریتین له توركیا، میسر، ئێران، ئیتالیا، سوید، بریتانیایه.
دوپاتیشیكرده‌وه، بڕیاره‌كه كه له‌سه‌ر بنه‌مای داتای هه‌فتانه‌ی ڕێكخراوی جیهانی بۆ ته‌ندروستی ئاژه‌ڵان (WOAH) بوه، جارجاره له‌لایه‌ن به‌شی ڤێتێرنه‌ری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه ده‌خرێته‌ڕو، كه ستایشی ڕۆڵی به‌رچاوی كرد له پاراستنی ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ران و سامانی نیشتمانی په‌له‌وه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌رانی وڵات له ئه‌نفلۆنزای باڵنده، كه به‌رده‌وامه له مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی.
ئه‌و راوێژكاره‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، جه‌ختی له پێویستی پاڵپشتی و پاراستنی پڕۆژه ناوخۆییه‌كانی په‌له‌وه‌ر كرده‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی گرنگی ئابوری و ته‌ندروستییان، به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان سه‌لامه‌تتر و پارێزراوترن له به‌رهه‌مه هاورده‌كراوه‌كان، هه‌روه‌ها ڕۆڵیان هه‌یه له ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ كۆمه‌ڵێكی به‌رفراوانی كرێكاران له‌م كه‌رته گرنگه‌دا.
د. مه‌هدی زه‌مد قه‌یسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه ته‌نها ته‌كنیكییه، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تی به حاڵه‌ته‌كانی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ندی به كه‌می یان زۆری به‌رهه‌می ناوخۆییه‌وه نییه، تا ئه‌و كاته‌ی وڵاتی توشبو كۆتایی به مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و به فه‌رمی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵانه‌وه به‌و شێوه‌یه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
