وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دەستی بە پێدانی ئامێری کشتوکاڵی بە جوتیاران کرد
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان دەستی بە پێدانی ئامێری کشتوکاڵی بە جوتیاران کرد و دوو تراکتۆرى بە دوو جوتیار بەخشی.
ڕۆژى پێنجشەممە (12ـى تشرینی یەکەمی 2023) بێگەرد تاڵەبانی، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئامێری پێشکەوتووی کشتوکاڵی بە قیستی درێژخایەن دەدرێتە جوتیارانی هەرێمی کوردستان کە تراکتۆریشی تێدایە".
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەشدا وەکو دەستپێکی پڕۆژەکە، دوو تراکتۆرى نوێ درایە دوو جوتیار.
شایەنی باسە، کە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە ڕێگەى وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە، پلانی بەهێزترکردنی کەرتی کشتوکاڵی جێبەجێ کردووە و بەردەوامییش بەو پڕۆسەیە دەدات، لەم ڕووەوە پشتیوانیکردنی جوتیاران بە یەکێک لە پێشمەرجەکانی ئەو پلانە دەزانێت، ئەمەش بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیای حکومەتی هەرێمی کوردستان.
